شێنێ، ئه‌و كچه مۆدێلسته نوێیه‌ی به جوانییه‌كه‌ی به ماوه‌یه‌كی كه‌م توانی ببێته كه‌سێكی دیار له‌ناو دنیای مۆدێلست و ناسناوی شاژنی سلێمانی لێ نراوه، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا چالاکییەکی بەرچاوی هەیە و بەردەوام وێنەی نوێ و جیاوازی خۆی بڵاو دەکاتەوە.
دوای ئه‌وه‌ی شێنێ، نوێترین وێنه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام بڵاو كردەوه، كه تیایدا بە جلوبه‌رگێكی جوانی كوردی خۆی نمایش كردووه، زۆربەی ناوه‌نده هونه‌رییه‌كان باس له جوانی ئه‌و خانمه ده‌كه‌ن و به به‌هێزترین كچی مۆدێل ناویان بردووه به‌و هۆیەش ماوه‌یه‌كه هێرشی ده‌كرێته سه‌ر.
هێرشه‌كانى ئه‌م جاره‌ى شێنێ بۆ ئه‌وه بووه كه جله‌كانى دایكى له‌به‌ر كردووه و خه‌ڵك وه‌ك عه‌یبه‌یەك كۆمێنته‌كانیان نووسیووه، به‌ڵام شێنێ به ڕوونى پێیان ده‌ڵێت به شانازییه‌وه جلى دایكم له‌به‌ر ده‌كه‌م، چوونكه ئه‌و پیرۆزترین کەسە لاى من.
دواى ڕه‌خنه‌یه‌كى زۆر له‌سه‌ر جله‌كانى شێنێ له كارى ڕێكلامى خۆیى نه‌وه‌ستاوه و به هێزه‌وه وێنه‌كانى بە جلوبەرگی دایکییەوە بڵاو کردەوە.
شێنێ له ساڵی 1994 له شاری سلێمانی له‌دایك بووه، به‌شی شێوه‌كاری له په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كان ته‌واو كردووه، ئێسته كاری فاشیۆن ده‌كات و توانیویه‌تی ناوبانگێكی باش په‌یدا بكات، ئه‌و ناسناوی شاژنی سلێمانی لێ نراوه.