ده‌شه كه‌ریم پێشكه‌شكاره ناسراوه‌كه‌ی پێشووی كه‌ناڵی ئاسمانی "گه‌لی كوردستان"، بۆ یه‌كه‌مجار له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام وێنه‌یه‌كى خۆى دواى ماوه‌یه‌ك له دابڕان بڵاو ده‌كاته‌وه و هه‌وادارانى بە جوانییه‌كه‌یدا هەڵدەڵێن و پێیان وایه له‌گه‌ڵ ماندووبوونى به پڕۆژه نوێیه‌كه‌ى جوانى له‌ده‌ست نه‌داوه.
كردنه‌وه‌ى پڕۆژه‌ى ده‌شه فاست فود و برێك فاست، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه دێت كه پێشتر به‌هۆی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی "چێژبڕكێی"ی كه‌ناڵی ئاسمانی "كورد ماكس شۆ"، ڕاسته‌وخۆ له كه‌ناڵی ئاسمانیی گه‌لی كوردستان بڕیاری دوورخستنه‌وه‌یان دا.
ده‌شه پێشتر خاوه‌نی ئارایشتگه بووه كه زیاتر وه‌ك خه‌ونێكی خۆی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئارایشتگه‌كه‌دا كردووه، بۆیه ئێسته‌یش هه‌ندێكجار كاری جوانكاری و مه‌یك ئه‌پ ده‌كات، هه‌وادارانى پێان وایه ده‌شه جوانتر بووه ئه‌مه‌یش له‌كاتێكدایه ئه‌و خانمه كه‌متر نه‌شته‌رگه‌رى جوانكارى كردووه.
ده‌شه كه‌ریم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئێسته نه‌چووه‌ته ناو پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌وه، به‌ڵام دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه: " تاكه مه‌رجی بۆ ئه‌و پڕۆسه‌یه بوونی خۆشه‌ویستی و ڕێزه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌بێته هاوسه‌ری، ده‌بێت له‌وه تێبگات ئه‌و خانمه ڕاگه‌یاندكاره و ڕێز له پیشه‌كه‌شی بگرێت".
ده‌شه كه‌ریم، له‌دایكبووی ساڵی 1990 شاری سلێمانییه، له ساڵی 2007 ده‌ستی به كاری ڕاگه‌یاندن كردووه، پێشتریش له چه‌ندان ڕادیۆ كاری كردووه و دواتریش وه‌ك پێشكه‌شكار له كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان ده‌ركه‌وت، یه‌كێك له‌و كچانه‌یه به‌شداری وێنه‌ی مۆدێل ده‌كات و هه‌وادارێكی زۆری هه‌یه و ناسناوی شاژنی هه‌سته‌كانیان لێ ناوه، ده‌رچووی به‌شی كوردیی زانكۆی سلێمانییه.