جامی پاڵەوانان.. بەرشەلۆنە لە یەكەم تاقیكردنەوەدا سەركەوتنی بەدەستهێنا

:: AM:09:00:29/07/2018 ‌

دوێنێ شەموو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەم چەند یارییەكی گرینگ و بەهێز لە چوارچێوەی یارییەكانی خولی پاڵەوانانی ناودەوڵەتی لە وڵاتی ئەمەریكا بەڕێوەچوو و تێیدا یانەی بەرشەلۆنە لە یەكەم تاقیكردنەوەدا سەركەوتنێكی گەورەی بەدەستهێنا.

ئەم یارییانەی كە دوێنێ شەموو بەڕێوەچوون ئەنجامەكانیان بەمشێوەی خوارەوە بوو:-

ئارسناڵ 5-1 پاریس سان جێرمان

بەنفیكا 1-1 یۆڤێنتۆس (بەلێدانی سزای یەكلاكەرەوەش یانەی یۆڤێنتۆس بە ئەنجامی 2-4 گۆڵ یارییەكەی بردەوە).

چێڵسی 1-1 ئینتەر میلان (بەلێدانی سزای یەكلاكەرەوە یانەی چێڵسی بە ئەنجامی 5-4 گۆڵ یارییەكەی بردەوە).

ئەنجامی یارییەكانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەمیش بەمشێوەی خوارەوە بوو:-

مانچستەر یونایتد 1-4 لێڤەرپوول

بایرن میونشن 2-3 مانچستەر سیتی

بەرشەلۆنە 2-2 تۆتنهام (بەلێدانی سزای یەكلاكەرەوەش یانەی بەرشەلۆنە بە ئەنجامی 5-3 گۆڵ یارییەكەی بردەوە).

یارییەكانی تری ئەم هەفتەیەی جامی پاڵەوانانی ناودەوڵەتی بەمشێوەی خوارەوە دەبێت:

دووشەم / پاریس سان جێرمان – ئەتلەتیكۆ مەدرید

چوارشەم / مانچستەر یونایتد – ریال مەدرید
            تۆتنهام – میلان
            بەرشەلۆنە – رۆما
            ئارسناڵ – چێڵسی
            بەنفیكا - لیۆن
 




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م