خامێس رۆدریگیزی ئەستێرەی كۆڵۆمبی ئاشكرای كرد كە لە یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی دڵخۆشە و بڕیاریداوە نەگەڕێتەوە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی.
رۆدریگیز ئەمساڵ لە دووەم وەرزی خواستنیدایە لە ریزی یانەی بایرن میونشن و ئێستاش لەگەڵ یانەكەی لە وڵاتی ئەمەریكا ئامادەكاری بۆ وەرزی داهاتوو دەكات بەبەشداریكردن لە پاڵەوانیەتیی جامی پاڵەوانان.
رۆدریگیز لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە شاری میامی رایگەیاند: ماوەیەكە دەنگۆی گەڕانەوەم بۆ ریزی یانەی ریال مەدرید لە رۆژنامەكان بڵاو دەبێتەوە، بەڵام من هەموو ئەم دەنگۆیانە رەت دەكەمەوە.
زیاتر گوتی: لە یانەی بایرن میونشن دڵخۆشم و ئاواتەخوازیشم دوای تەواوبوونی ماوەی خواستنەكەشم هەر لە ریزی ئەم یانەیە درێژە بە ژیانی وەرزشی بدەم.
ئەستێرەكەی یانەی ریال مەدرید هەروەها گوتی: لەو ئاستەی وەرزی رابردوو لەگەڵ یانەی بایرن میونشن پێشكەشم كرد رازی بووم و بە دڵنیایشەوە وەرزی داهاتوو هەوڵ دەدەم ئاستێكی باشتریش پێشكەش بكەم.
لە كۆتاییدا رۆدریگیز رەتی كردەوە نیازی گەڕانەوەی بۆ ریزی یانەی ریال مەدرید هەبێت و هیواشی خواست بۆ ماوەی چەندان ساڵی تر هەر بە درێسی یانەی بایرن میونشن یاری بكات.