بەرشەلۆنە خەون بە گرێبەستی یاریزانێكەوە دەبینێ

:: AM:09:21:29/07/2018 ‌

بەگوێرەی سەرچاوە رۆژنامەوانییەكان یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لەم هاوینەدا خەون بە گرێبەستكردن لەگەڵ كریستیان ئیریكسینی ئەستێرەی دانیماڕكی و یانەی تۆتنهامی ئینگلیزییەوە دەبینێ.

رۆژنامەی (ماركا)ی ئیسپانی ئاشكرای كرد: بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە پێیانوایە ئیریكسین باشترین بژاردەیە بۆ جێگرتنەوەی ئەندرێس ئینێستای كاپتن كە ماوەیەك پێش ئێستا پەیوەندی بە یانەی ڤیسێل كوپی ژاپۆنییەوە كرد.

لە هەمانكاتیشدا بەرپرسانی یانەكە باش دەزانن گرێبەستكردن لەگەڵ ئێریكسین كارێكی زەحمەتە، چونكە بەرپرسانی یانەی تۆتنهامی بەهیچ شێوە و نرخێك ئامادەنین دەستبەرداری ئەم ئەستێرەیان بن.
كريستيان ئێریکسین



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م