یەكگرتوو بە توندی وەڵامی كۆمەڵ دەداتەوە

:: AM:09:32:29/07/2018 ‌
سەرۆكی فڕاكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان، وەڵامی ئەو حزبانە دەداتەوە كە ڕەخنەیان لە یەكگرتوو گرتووە لەسەر درێژكردنەوەی یاسای تیرۆر و ئاشكرای كرد، بەگوێرەی یاسا سەرۆكی لیژنەی مافی مرۆڤ بەرپرسیارە.

بەهزاد دەروێش سەرۆكی فڕاكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان ڕوونكردنەوەیەك بڵاو دەكاتەوە و تێیدا هاتووە، دیارە هەندێك لایەن دەیانەوێت موزایەدە لەسەر فراكسیونی یەكگرتوو بكەن كە گوایە دەنگی داوە بە درێژكردنەوەی یاسای دژە تیرۆر كە ئێمە وەك فراكسیون هەرگیز دەنگمان بە درێژكردنەوەی بەمدواییەی یاسای دژە تیرۆر نەداوە، بەڵام ئەگەر ئەندامێك دەنگی پێ داوە، ئەوە لەسەر خواستی خۆی بووە.

سەرۆكی فڕاكسیۆنی یەكگرتوو ئاماژەی داوە، لە دواین كۆبوونەوە داوامان كردووە بەڵگەی ڤیدیۆییش لە پڕۆتۆكۆڵی پەرلەمان هەیە، دەبوو لە ماوەی پێنج ڕۆژ ڕاپۆرت ئامادە بكرایە لە لایەن هەرسێ لێژنەی مافی مروڤ و یاسایی و ناوخۆ، بەڵام ئەوەی سەیرە ئەو لایەنەی كە سەروكی لیژنەی مافی مرۆڤ لەلای ئەوانە، كەوتوونەتە موزایەدەی دەنگ كۆكردنەوەی هەڵبژاردن.

سەرۆكی لیژنەی مافی مرۆڤ و لیژنە پێوەندارەكان، بۆ ئەوان تا ئێستە ڕاپۆرتی هەمواری یاسای دژە تیرۆریان ئامادە نەكردووە كە بە پێی پێڕەوی ناوخۆی پەرلەمان ئیستە ئەوان لێ بەرپرسیارن، چونكە سیفەتی بە پەلەیی وەرگرتووە. دەروێش وای گوت.

لە ماوەی ڕابردوودا كۆمەڵی ئیسلامی لە ڕێی میدیاكانیەوە هێرشی توندی كردە سەر یەكگرتووی ئیسلامی بەهۆكاری درێژكردنەوەی یاسای تیرۆری دەزانی لە هەرێمی كوردستان.




وشە - رامیار جەواد