دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له یارییه‌كانی "نه‌هه‌نگی شین و مه‌ریه‌م"، ئێسته باوی یاریی "مۆمۆ" هاتووه كه ته‌نیا دێته ناو چاتی به‌كارهێنه‌رانی وه‌تسئاپه‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن‌یان لێ ده‌كات.
یاری مۆمۆ له ئه‌پڵیكه‌یشنی وه‌تسئاپه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت، ڕه‌نگه تۆ له كاتی چاتكردن له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كتدا بیت، به‌ڵام له ناكاو چاته‌كه دێته سه‌ر قسه‌ی تۆ و مۆمۆ و ناچاریت وه‌ڵامی بده‌یته‌وه.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 زانیاری زیاتری له‌سه‌ر بڵاو كرده‌وه كه مۆمۆ له سه‌ره‌تای قسه‌كردنیه‌وه ده‌ست به هه‌ڕه‌شه‌كردن ده‌كات، ئه‌وه‌ت پێ ده‌ڵێت كه ئه‌و هه‌موو شتێك له‌سه‌ر ژیانت ده‌زانێت و ده‌توانێت له‌م دنیایه بتكاته ده‌ره‌وه و بتكوژێت، ته‌نانه‌ت هیچ شوێن ده‌ستێكیش جێ نه‌مێنێت و بزرت بكات.
شێوه‌ی وێنه‌ی مۆمۆ له‌سه‌ر شێوه‌ی په‌یكه‌رێكی مۆزه‌خانه‌ی هونه‌ری ترسناكی چین دروست كراوه، بۆیه هه‌ر كه‌س ده‌یبینێت ترسێك له دڵی دروست ده‌بێت.
بێ ئه‌وه‌ی خۆت بته‌وێت، دێته ناو چاته‌كانته‌وه و قسه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌كات، مۆمۆ هه‌موو زمانێكیش ده‌زانێت و چۆن بیه‌وێت قسه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌كات.
زانایان و شاره‌زایان دوای لێكۆڵینه‌وه بۆیان ده‌ركه‌وتووه، مۆمۆ نه ڤایرۆسه نه جۆره هاكێكه بۆ دزینی زانیاری، ته‌نیا چاتێكی ترسناكه و دروست كراوه.
كاتێك ته‌ماشای لۆكه‌یشنی مۆمۆ ده‌كه‌یت، ده‌بینیت له تۆكیۆی پایته‌ختی ژاپۆن دانیشتووه، به‌ڵام دڵه‌ڕاوكێ و ترسی بۆ هه‌موو وڵاتان دروست كردووه، بۆیه خه‌ریكه ده‌ست به دۆزینه‌وه و چاره‌سه‌ركردنی نه‌هێشتنی مۆمۆ ده‌كرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش به‌كارهێنه‌رانی وه‌تسئاپ خه‌ریكه ده‌ست له به‌رنامه‌كه ده‌كێشنه‌وه.