دینێ ئامادەكاری بۆ جێهێشتنی یانەی بەرشەلۆنە دەكات

:: AM:10:24:29/07/2018 ‌

لوكاس دینێی بەرگریكاری فڕەنسی نزیكە ریزی یانەكەی جێبێڵێ و پەیوەندی بە خولی نایابی ئینگلیزی و یانەی ئێڤەرتۆن بكات.

رۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی ئیسپانی ئاشكرای كرد: بەرپرسانی هەردوو یانەی بەرشەلۆنە و ئێڤەرتۆن لەسەر گواستنەوەی دینێ بە 20 ملیۆن یۆرۆ رێككەوتوون.

هۆكاری رانەگەیاندنی گرێبەست دینێ پەیوەندی بە بەرگریكاری كۆڵۆمبی یاری میناوە هەیە كە یانەی ئێڤەرتۆن داوای لە یانەی بەرشەلۆنە كردووە بەیەكجار ئەم بەرگریكارەشیان پێ بدات، بەڵام تا ئێستا لەسەر ئەمە رێك نەكەوتوون.

یانەی بەرشەلۆنە لە هاوینی 2016 دینێی 25 ساڵی بە بەهای 16.5 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی پاریس سان جێرمانی فڕەنسی كڕی بوو، بەڵام لە ماوەی ئەم دوو ساڵەدا نەیتوانیبوو شوێنی جۆردی ئەلبای بەرگریكاری یانەكە پڕ بكاتەوە.

دینێ لە ماوەی ئەم دوو ساڵەدا بەشداریی لە 46 یاریی یانەی بەرشەلۆنە كردبوو و توانیبووی 2 گۆڵ تۆمار بكات و 3 گۆڵی تریش بۆ هاوڕێكانی دروست بكات.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م