حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق به هۆى خراپى بارودۆخى كاره‌باى عێراق، قاسم فه‌هداوى وه‌زیرى كاره‌باى له پۆسته‌كه‌ى دوور خسته‌وه.
دواى 20 رۆژ له به‌رده‌وامبوونى خۆپێشاندانه‌كان كه هۆكارێكى سه‌ره‌كییان كاره‌با بوو، ئه‌مڕۆ حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بڕیارى دا قاسم فه‌هداوى وه‌زیرى كاره‌با له پۆسته‌كه‌ى دوور بخاته‌وه.
له سه‌ره‌تاى خۆپێشاندانه‌كان فه‌هداوى سه‌رۆكایه‌تى شاندێكى كرد بۆ ئێران، بۆ ئه‌وه‌ى كێشه‌ى كاره‌باى به‌سڕه چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵام نه‌یتوانى، ئه‌مه‌ش یه‌كێك بوو له شكسته‌كانى فه‌هداوى.
به‌ر له هه‌فته‌یه‌ك میدیاكانى عێراق و عه‌ره‌ب باسیان له‌وه ده‌كرد، یه‌كێك له سیناریۆكانى عه‌بادى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه و دامركاندنه‌وه‌ى خۆپێشاندانه‌كان، بریتی ده‌بێت له دوورخستنه‌وه‌ى قاسم فه‌هداوى وه‌زیرى كاره‌با و حه‌سه‌ن جه‌نابى وه‌زیرى ده‌رامه‌ته ئاوییه‌كان.
دۆسیه‌ى كاره‌با له عێراق به پێى راپۆرته جیهانییه‌كان، یه‌كێك له‌و دۆسیانه‌ى زۆرترین گه‌نده‌ڵى تێدا كراوه، له دواى 2003 چوار كه‌س پۆستى وه‌زاره‌تى كاره‌بایان وه‌رگرتووه، تا ئێسته 40 ملیار دۆلار بۆ چاككردنى كاره‌با له‌لایه‌ن حكوومه‌تى عێراقه‌وه خه‌رج كراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كاره‌با رۆژ له‌دواى رۆژ خراپت ده‌بێت.