دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی له لایه‌ن فۆتۆگرافه‌رێكه‌وه، گاری چوار ساڵان وه‌ك یه‌كێك له جوانترین منداڵه‌كانی دنیا هاته هه‌ڵبژاردن و ناوی له دنیا ناسێنرا.
له ڕێی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرامه‌وه، چه‌ندان وێنه‌ی منداڵانی دنیا بڵاو كرانه‌وه، له ناویاندا جوانترین منداڵه‌كان به پێی ده‌نگی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه‌كه‌وه هاتنه هه‌ڵبژاردن.
گاری چوار ساڵان له نێجیریاوه، توانی ببێته خاوه‌نی زۆرترین ده‌نگه‌كان و وه‌ك یه‌كێك له جوانترین منداڵه‌كانی دنیا بێته هه‌ڵبژاردن كه وێنه‌كه‌ی له لایه‌ن فۆتۆگرافه‌رێكه‌وه بڵاو كرایه‌وه و ژماره‌یه‌كی زۆر لایكی بۆ هات.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 ڕوونكردنه‌وه‌ی زیاتری داوه، كه مۆفی بامویرا فۆتۆگرافه‌ره‌كه‌یه كه وێنه‌ی گاری بڵاو كرده‌وه، ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد كه گاری خاوه‌نی دوو خوشكه، جوبی حه‌وت ساڵان و جوبای 10 ساڵ.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری ده‌نگده‌ران جوانییه‌كه‌ی گارییان لا په‌سه‌ند بوو، به‌ڵام هه‌ندێك كه‌سیش دوودڵ بوون له‌و ئه‌نجامه، چونكه پێیان وابوو گاری منداڵێكی هێنده جوان نییه، به‌ڵكو فۆتۆگرافهرهكه به فۆتۆشۆپ ده‌ستكاری كردووه، ته‌نانه‌ت قژی پێوه‌ی دیاره كه كه‌چه‌ڵه و فۆتۆگرافهرهكه قژی بۆ پڕ كردووه.