چۆن به‌ چاره‌سه‌ری سروشتی نه‌خۆشییه‌كانی پووكی ددان له‌ناو ده‌به‌یت؟

:: AM:11:53:29/07/2018 ‌
جیابوونه‌وه‌ی پووك له‌  ددان نیشانه‌یەكی نەخۆشی پووكە و بە پاشەكشەی گینگیڤال ناسراوە، كاتێك روودەدات كە پووك  لە ددان جیا دەبێتەوە و بۆ سەرەوە دەكشێت، زیاتر لە تەمەنی منداڵی یان هەرزەكاریدا روودەدات بەپێی كات ڕۆیشتنی پووكەكان خراپتر دەبێت تا له‌ تەمەنی 40 ساڵی دا ددانەكان دەكەون و لەناو دەچن.

زۆر هۆكارهەیە بۆ ڕۆیشتنی پووكی ددان  گرنگترینیان بریتین له‌ ناهاوسەنگی هۆرمۆنەكان، بۆماوه‌یی، پاكڕانەگرتنی ددان.

به‌گوێره‌ی توێژینەوە پزیشكییەكان ڕۆیشتنی پووكی ددان پێویستی بە وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی هەیە، لەگەڵ ئەوەیش دا چەند ڕێیەكی سروشتی هەن كە دەبنە هۆی ڕێگرتن لە نەخۆشییەكانی پووك و ڕۆیشتنی پووكی ددان كە ئەمانەن:

یەكەم: چای سەوز، بەهۆی بوونی دژەئۆكسیدەوە لە چایی سەوزدا، ڕێ لە ژمارەیەكی زۆر نەخۆشی دەگرێت، به‌تایبه‌ت گەڕانەوە و جیابوونه‌وه‌ی پووك له‌ ددان. چای سەوز هەوكردنی پووك و بەكتریا لەناو دەبات، كه‌ ده‌بنه‌ هۆی زۆر نەخۆشی لە پووكی دداندا. ئەگەر چای سەوز لە بەیانیان بخورێت، ئەوا تەندروستی ددان و پووك دەپارێزێت.

دووەم: زەیتی گوێز هیند، ئەم زەیتە تایبەتمەندی دژە میكرۆبی هەیە و چارەسەرێكی باشە بۆ گەڕانەوەی پووك، چونكە توانای لەناوبردنی بەكتریای هەیە و پووكی ددان باشتر دەكات و ددانەكان پاك دەكاتەوە، باشترە بۆ سڕینەوەی ددان بەكاربهێنرێت یان زەیتی كونجی كە هەمان سوودی هەیە.

سێیەم: درەختی ئالۆڤێرا، بەپێی ئەو توێژینەوە پزیشكیانەی كە ئەنجام دراوە جێلی ئالۆڤێرا توانایی چارەسەركردنی نەخۆشیەكانی پووكی هەیە  ،كاتێك هەویری ددان دەكریت باشتر وایە ئەو پێكهاتانە بكریت كە سروشتین و لە ئالۆڤێرا دروستكراون.

چوارەم:ڤیتامین C ، ئەگەر كەمی ڤیتامین C هەبێت ئەوە پووكی ددان تووشی خوێنبەربوون و هەوكردن دەبێت،  دەتوانرێت لەم حاڵەتەدا بەهێزكەر بەكاربهێنرێت، بۆ ئەوی پووكی ددان باشتر بكات، جیا له‌وه‌یش پێویسته‌ ئه‌و خواردنانه‌ بخۆن كه‌ كە ئەم ڤیتامینەیان تێدایە.

پێنجەم: سیر، بەكارهێنانی سیر یارمەتی گەشەكردنی پووك دەدات و چاكبوونەوەی شانەكان خێراتر دەكات، زەیتی سیر تایبەتمەندی دژەبەكتریا، دژەمیكرۆب، تایبەتمەندی پاككردنەوەی هەیە دەتوانیت 5 بۆ 6 دلۆپ زەیتی سیر بكەیتە كوپێك ئاوی گەرمەوە و بۆ شۆردنی ناوەوەی دەمت بەكاری بهێنیت.



وشە - ئاوات ئازاد