ئه‌ندامانى توركمان و مه‌سیحى له په‌رله‌مان داوایان كردووه یه‌كێك له جێگره‌كانى په‌رله‌مان به كه‌مینه‌كان بدرێت و ئه‌م داوایه‌ش له‌لایه‌ن فراكسیۆنى یه‌كێتى و گۆڕان و كۆمه‌ڵ ره‌ت ده‌كرێته‌وه، ته‌نیا له‌لایه‌ن پارتى و سۆسیالیسته‌وه پشتگیریى لێ ده‌كرێت.
محه‌مه‌د سه‌عده‌دین سه‌رۆكى فراكسیۆنى چاكسازى توركمان له لێدوانێكى تایبه‌ت بۆ" وشه" ئاشكراى كرد، هه‌فته‌ى رابردوو له كاتى هه‌مواركردنه‌وه‌ى پێڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان، فراكسیۆنى توركمان و مه‌سیحییه‌كان داوایان كردووه یه‌كێك له جێگره‌كانى په‌رله‌مان به پێكهاته‌كان بدرێت، به‌ڵام ئه‌و داوایه‌یان ره‌ت كراوه‌ته‌وه.
محه‌مه‌د سه‌عده‌دین ئیلخانى له لێدوانه‌كه‌ى گوتى، "به‌پێى هه‌مواركردنه‌وه‌كه سه‌رۆكى په‌رله‌مان دوو جێگرى ده‌بێت، ئێمه‌ش وه‌ك توركمان و مه‌سیحییه‌كان داوامان كرد، یه‌كێك له جێگره‌كان به ئێمه بدرێت، به‌ڵام ته‌نیا وه‌ك فراكسیۆنى گه‌وره پارتى پشتگیریى ئێمه‌ى كرد و سۆسیالیستیش له‌گه‌ڵمان بوو، كه‌چى كۆمه‌ڵ و یه‌كێتى و گۆڕان داواكه‌ى ئێمه‌یان ره‌ت كرده‌وه".
ئه‌م بابه‌ته له كاتێكدا خراوه‌ته‌ڕوو كه له په‌رله‌مان گفتوگۆ بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ى پێڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مان به‌رده‌وامى هه‌یه و هه‌مواركردنه‌كه‌ش سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانیش ده‌گرێته‌وه.
ئه‌م په‌رله‌مانتاره دووپاتى ده‌كاته‌وه داواكردن ئه‌و پۆسته ته‌نیا بۆ توركمان نه‌بووه، به‌ڵكو بۆ هه‌موو پێكهاته‌كانى تر بووه كه به "پێكهاته‌كان" ناو ده‌برێن، ده‌ڵێ "ئه‌گه‌ر ئه‌وان قبووڵیان بكردایه ئه‌وا ئێمه وه‌ك توركمان و مه‌سیحى له نێوان خۆمان بۆ پۆسته‌كه رێك ده‌كه‌وین، ئێمه ته‌نیا بۆ توركمان یان بۆ وه‌ك حزبێكى توركمانى داوامان نه‌كردووه، به‌ڵكو بۆ هه‌موو پێكهاته‌كان بوو".
محه‌مه‌د سه‌عده‌دین نیگه‌رانى خۆى له‌باره‌ى هه‌ڵوێستى ئه‌و سێ لایه‌نه ده‌رده‌بڕێ و ده‌ڵێ، "ئێمه زۆر له هه‌ڵوێستى ئه‌وان نیگه‌رانین، چونكه ئه‌وان له كه‌ناڵه‌كانى ته‌له‌ڤزیۆن باسى له مافى توركمان و مه‌سیحییه‌كان ده‌كه‌ن، كه‌چى له‌ڕووى كرداره‌وه وا نین، ئه‌وان پێنج ساڵه له ناو په‌رله‌مان دژایه‌تى ئێمه ده‌كه‌ن، چه‌ندان نموونه‌م هه‌یه، دواجاریش ئه‌و هه‌ڵوێستیان بوو كه له‌به‌رانبه‌ر ئێمه نواندیان كاتێك داواى جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانمان كرد".
ئه‌م په‌رله‌مانتاره داوایه‌كى له كۆمه‌ڵ و یه‌كێتى و گۆڕان هه‌یه و ده‌ڵێ، "ئێمه له‌مه‌ودوا داوایان لێ ده‌كه‌ین چیتر له راگه‌یاندنه‌كان به‌ناوى پێكه‌وه‌ژیان و پاراستنى مافى ئێمه قسه نه‌كه‌ن، چونكه ئه‌وان له كردار به‌م شێوه‌یه نین".
هه‌رچه‌نده ئه‌وان به‌ناوى سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانى تر ئه‌م داوایه‌یان كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا توركمان هه‌رچه‌نده ژماره‌شیان كه‌م بێت، ئه‌وا خۆیان به‌نه‌ته‌وه‌ى دووه‌مى كوردستان ده‌زانن، پێشتریش له خوله‌كانى پێشوو داوایان كردووه كه له پۆسته گرنگه‌كانى وه‌ك سه‌رۆك حكوومه‌ت و سه‌رۆك په‌رله‌مان جێگریان هه‌بێت.
عیماد ره‌فعه‌ت ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر له‌سه‌ر فراكسیۆنى هه‌ولێرى توركمانى ده‌ڵێ، "په‌رله‌مانتارانى ئێمه داوایان كردووه هاوشێوه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر جێگریان هه‌بێت، زیاتر كاره‌كه ره‌مزییه و ده‌رى ده‌خات كه كوردستان شوێنى پێكه‌وه‌ژیانه، له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگا جێگرێك توركمانه و سكرتێره‌كه‌ش مه‌سیحییه".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر ناڕه‌زایى ده‌رده‌بڕێت و ده‌ڵێ، "من له نزیكه‌وه ئاگادارم سه‌رجه‌م حزبه‌كانى توركمان له‌م هه‌ڵوێسته‌ى كۆمه‌ڵ و یه‌كێتى و یه‌كگرتوو ناڕازین، چونكه مافێكى بچووكیان به توركمان به‌ڕه‌وا نه‌زانیوه و ته‌نیا پارتى له په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ داواكه‌یان بووه".
له هه‌رێمى كوردستاندا جگه له كورد، ژماره‌یه‌كى زۆر توركمان و مه‌سیحى ده‌ژین، مه‌سیحییه‌كانیش بۆ سه‌ر چه‌ندان نه‌ته‌وه‌ى كلد و ئاشوور و ئه‌رمه‌ن دابه‌ش ده‌بن.
له ساڵانى رابردوودا كاتێك كه مه‌سحییه‌كان و توركمانه‌كان له شوێنه‌كانى تر‌ى عێراق رووبه‌ڕووى قڕكردن و كوشتن ده‌بوونه‌وه، له كوردستان نموونه‌یه‌كى تر‌ى پێكه‌وه‌ژیان نیشانی دنیا ده‌درا، ئه‌مه‌ش وایكرد له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى ستایشى هه‌رێمى كوردستان بكرێت و وه‌ك نموونه‌یه‌كى پێكه‌وه‌ژیان سه‌یر بكرێت.