ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ر ناز ساڵح /38 ساڵ/ خه‌ڵكی سلێمانییه و بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس و ماسته‌ری له هونه‌ری نواندن و فیلمسازی له زانكۆیه‌كی به‌ریتانیا هه‌یه. وه‌ك خۆی له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه"دا ئاماژه‌ی پێ ده‌دات، هونه‌رمه‌ند به سواڵ و قه‌رز پاره بۆ كاره هونه‌رییه‌كانی په‌یدا ده‌كات.
ناز ساڵح كێیه؟
خه‌ڵكی شاری سلێمانیم و خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسم له هونه‌ری نواندن، هه‌روه‌ها بڕوانامه‌ی ماسته‌ر له فیلمسازیی له به‌ریتانیام به‌ده‌ست هێناوه و سه‌رۆكی "كۆڕی شانۆیی با"م. وه‌ك ئه‌كته‌ر له بواری شانۆ و سینه‌مادا كار ده‌كه‌م و وه‌ك ده‌رهێنه‌ریش له بواری فیلم. شانۆییه‌كانم كه كارم تێدا كردوون نزیكه‌ی 10 كارن، تا ئێسته كاری دهرهێنانیشم بۆ چوار فیلمی فیكشن و دوو فیلمی دۆكیومێنتاری كردووه و له هه‌شت فیلمی كورت و درێژدا وه‌ك ئه‌كته‌ر رۆڵم بینیوه.
هه‌روه‌ها وه‌ك یاریده‌ده‌ری ده‌رهێنه‌ر و ته‌كنیكار زیاتر له 35 فیلم به‌شدار بووم له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی وڵات، هه‌ندێك له فیلمه‌كانم به‌شداریی زۆر له فێستیڤاڵه جیهانییه‌كانیان كردووه.
شانۆ ده‌توانێ چی بكات؟
شانۆ له ڕێی تێڕوانینی هونه‌رمه‌ند بۆ ژیان و چڕبوونه‌وه‌ی له ره‌هه‌نده كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و هه‌وڵدان بۆ هه‌لومه‌رجێكی بنیاتنه‌ر، ده‌توانێ هۆشیارانه له‌سه‌ر زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگه كاریگه‌ری هه‌بێت. جیا له‌وه‌ی شانۆ وه‌ك یه‌كێك له ده‌سه‌ڵاته مه‌عریفییه‌كان داده‌نرێت.
جیاوازی له نێوان شانۆ و سینه‌مادا چییه؟
خاڵی وێكچوویان ئه‌وه‌یه هه‌ردووكیان هونه‌رن، به‌ڵام شانۆ له‌گه‌ڵ سینه‌ما دوو زانستن ته‌واو له یه‌كتر جیاوازن له هه‌موو رووه‌كانه‌وه. كه‌واته جیاوازییان هێند زۆره ناتوانین لێره‌دا به چه‌ند دێڕێك بیخه‌ینه ڕوو، چونكه پێوه‌ندی به هه‌موو پێكهاته‌كانیانه‌وه هه‌یه له نواندن و ده‌رهێنان و دیكۆر و ده‌ق تا دوایی. ڕاسته سینه‌ما له هه‌ندێك حاڵه‌تدا سوودی له شانۆ وه‌رگرتووه، به‌ڵام له فۆڕمێكی سینه‌ماییدا داڕێژراوه‌ته‌وه.
ئه‌ی هونه‌رمه‌ندی راسته‌قینه كێیه؟
هونه‌رمه‌ندی راسته‌قینه ئه‌و كه‌سه‌یه له‌گه‌ڵ قۆناغه‌كه‌ی خۆیدا ده‌ژی و دابڕاو نییه له كاره‌سات و مه‌ینه‌تی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی، هه‌روه‌ها ئه‌فراندن و به‌رهه‌مهێنان دوو باڵه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی هونه‌رمه‌ندی راسته‌قینه‌ن.
ئێوه كه ده‌رهێنان و نواندنیش ده‌كه‌ن، پێت وایه له كامیاندا باشی؟
من ناتوانم هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ خۆم بكه‌م كه باشم یان خراپ، به‌ڵكو ته‌نیا ئه‌و كه‌سانه‌ی كاره‌كانم ده‌بینن مافی ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌یان هه‌یه.
بۆچی زۆرینه‌ی هونه‌رمه‌ندان له هونه‌ر بێزارن له‌م وڵاته‌دا؟
هونه‌ر و هونه‌رمه‌ند له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا جێی بایه‌خ نین، ئه‌مه‌ش ته‌نیا له‌ناو كایه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌دا ره‌نگی نه‌داوه‌ته‌وه، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر وردبینه‌وه ده‌بینین حكوومه‌تیش ئه‌و گرنگییه‌ی نه‌داوه به‌و سێكته‌ره. له‌لایه‌كی تره‌وه هونه‌ر له‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه‌دا نه‌بووه به بژێوی ژیان بۆ هونه‌رمه‌ند، به‌ڵكو هونه‌رمه‌ند ده‌بێ كارێكی تری هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بژیی.
له سه‌رووی هه‌موو ئه‌وانه‌یشه‌وه، هونه‌رمه‌ند به سواڵ و قه‌رز و كه‌موكورتی بودجه‌ی ئیشه هونه‌رییه‌كانی په‌یدا ده‌كات، ئینجاش هیچ یاسایه‌ك نییه مافی هونه‌رمه‌ند پارێزراو بكات یان بودجه بۆ كاری هونه‌ریی به‌شێوه‌یه‌كی باش رێك بخات
هونه‌ر چییه؟
هونه‌ر داهێنانێكی مرۆییه كه مه‌به‌ست و ئاكامی ئاراسته‌كردنی جوانییه، هونه‌ر هه‌ڵقوڵاوی رۆحی مرۆڤه، به‌ڵكو حاڵه‌تێكی رۆحییه له رێی هه‌ست و ویژدانه‌وه خۆی وێنا ده‌كات.
هه‌مووان ده‌ڵێن بینه‌ری شانۆ و سینه‌ما كه‌مه، هۆكاره‌كه‌ی چییه؟
له‌به‌رئه‌وه‌ی هونه‌ر نه‌بووه به كولتوور لای ئێمه و تا ئێسته نه‌توانراوه بره‌و به بهبازاڕیكردنی كاره هونه‌رییه‌كان بدرێت، مه‌به‌ستم له‌وه‌یه چۆن بتوانین بینه‌ر رابكێشینه ناو هۆڵی نواندنه‌وه. له سه‌رووی ئه‌مانه‌یشه‌وه كاری باش بكرێت بینه‌ری باشی ده‌بێت، وه‌ك له‌م چه‌ند ساڵه‌ی پێشوو هه‌ندێك كاری باشمان بینی كه بینه‌ری باشی هه‌بوون چ له شانۆ یان له سینه‌مادا.
ئێسته خه‌ریكی چ پڕۆژه‌یه‌كی هونه‌ریت؟
فیلمی unborn كه به‌رهه‌می وه‌زاره‌تی رۆشنبیرییه، له نووسینی ئاوات عوسمان و پرۆدیوسه‌ر دانه‌ر عومه‌ر، باس له گرفت و ژیانی دوو ژنی ئێزیدی ده‌كات له دوای رزگاربوونیان له ده‌ستی داعش. ئه‌م فیلمه ئێسته له قۆناغی پۆست پرۆداكشندایه و به هیواین له‌م مانگه‌دا ته‌واو بكرێت و ده‌ست به ناردنی بۆ فێستیڤاڵه‌كانی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی كوردستان بكرێت.
وشه/ گه‌رمیان گلی