له‌سه‌ر داوای ژینگه كۆمپانیایه‌كی ڕووسی، به‌ڵێنی به‌رهه‌م هێنانی كاره‌با و كه‌مكردنه‌وه‌ی دوكه‌ڵی پاشه‌ڕۆ كانی ده‌دا.
كۆمپانیای گازپڕۆمی ڕووسی به‌ڵێنی به‌رهه‌م هێنانی كاره‌با و پاكڕاگرتنی ژینگه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی گه‌رمیان ده‌دا
به‌رپرسێك له فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی گه‌رمیان، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 17ی كانوونی دووه‌م، ئاشكرایكرد، له‌سه‌ر داوای فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی گه‌رمیان، كۆمپانیای گازپڕۆمی ڕووسی به‌ڵێنی به‌رهه‌م هێنانی كاره‌با و پاكڕاگرتنی ژینگه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی گه‌رمیان ده‌دا كه‌نه‌وتیان لێ ده‌رده‌هێنن.
چالاك نه‌جم، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی گه‌رمیان، به "وشه"ی راگه‌یاند، "له درێژه‌ی به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كانی فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی گه‌رمیان و كۆمپانیای گازپرۆمی ڕووسی بۆ به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له گه‌رمیان، سه‌باره‌ت به‌كه‌مكردنه‌وه و نه‌هێشتنی دووكه‌ڵی ئه‌و نه‌وته‌ی كه ده‌رده‌چێت و زیانی ژینگه‌یی لێده‌كه‌وێته‌وه و ده‌بێته هۆی پیسبوونی ژینگه‌ی ناوچه‌كه، دوای كاركردنی هه‌ماهه‌نگ و فشاری زۆرمان له‌سه‌ر كۆمپانیای ناوبراو، له‌م هه‌فته‌دا، وه‌ك یه‌كه‌م پلانی ساڵ كۆمپانیای گازپرۆمی ڕووسی پێمانی ڕاگه‌یاند، كه له‌به‌رنامه‌یاندایه پڕۆژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با بخه‌نه بواری جێ به‌جێكردنه‌وه و هه‌وڵی ته‌واویش ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دووكه‌ڵه‌كه به‌رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م بكه‌نه‌وه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر هاووڵاتییان دروست نه‌بێت."
ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو، "كۆمپانیای ناوبراو به‌ڵێنیشی پێداوین كه له‌ڕێی زانستی و دانانی فلته‌ری پێشكه‌وتوو پڕۆژه‌كه بخه‌نه بواری جێ به‌جێكردنه‌وه."
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی