نووسینگەی ڕابەری باڵای ئێران ئاشكرای كردووه كە عەلی خامنەیی ئه‌مڕۆ هه‌ینى 17ى كانوونى دووه‌م، دوای هەشت ساڵ دابڕان دەگەڕێتەوە بۆ ئەنجامدانی نوێژ و گوتاری هەینی پێشكه‌ش ده‌كات به‌ناونیشانى (نوێژی ئاینی سیاسی).
بۆیه به ده‌ركه‌وتنى خامنه‌یى چاوه‌ڕێ ده‌كرێت دۆخه‌كه ئاسایى ببێته‌وه
جێی باسە، هۆكاری دابڕانی خامنەیی لە نوێژی هەینی بەهۆی هەڵكشانی تەمەن و نەخۆشی و گومان لە ئامادەبوونى زۆرى خه‌ڵك و هه‌روه‌ها ترسان لە ڕووبەڕووبونەوە لەگەڵ ناڕەزایەتی خەڵك و چەندان هۆكاریی تر ده‌گه‌ڕێته‌وه.
تاكو ئێسته نازانرێت ئه‌مڕۆ له گوتارى هه‌ینى
خامنه‌یى باسى چی دەكات و هێرش دەكاتە سەركێ، بەڵام بە شێوەیەكی گشتی چاوەڕێ دەكرێت گۆڕانگارییەكانی ئەم دواییەی نێوان وڵاتەكەی و ئەمەریكا بخاتە بەر باس، له‌لایه‌كى تریش حكوومەتى ئێران لە كێشەی خستنەخوارەوەی فڕۆكەی نەفەر هەڵگری ئۆكرانیدا تووشى كێشه‌ى گه‌وره بووه، بۆیه به ده‌ركه‌وتنى خامنه‌یى چاوه‌ڕێ ده‌كرێت دۆخه‌كه ئاسایى ببێته‌وه.
به‌شێك له چاودێران پێیان وایه بەپێی گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و دوای كوشتنی سلێمانی چاوی زۆرینەی دونیا لەسەر ئێرانە، هەربۆیە خامنەیی زۆر بە هەستیاریی ئه‌مڕۆ گوتاری تاران بەڕێدەكات، له ڕووى جه‌ماوه‌ریشه‌وه ئاماده‌كارى پێشوه‌خته‌ى بۆ كراوه.
شه‌وی سێشه‌م له‌سه‌ر چوارشه‌م فڕۆكه‌یه‌كی ئۆكرانی دوای فڕینی له فڕۆكه‌خانه‌ی خومه‌ینی تاران به دووری حه‌وت كیلۆمه‌تر له فڕۆكه‌خانه له ئاسمانه‌وه كه‌وته خواره‌وه و به گوێره‌ی دوا ئاماره‌كانیش فڕۆكه‌كه 82 ئێرانی و 63 كه‌نه‌دی و 11 هاووڵاتی ئۆكرانی تێدا بووه و سه‌رجه‌میان گیانیان له ده‌ست داوه.