به‌ڕێوه‌به‌رى ڕاگه‌یاندنى ته‌ندروستى سلێمانى ئاشكراى ده‌كات، له سلێمانى زۆرترین حاڵه‌ته‌كانى مردن به ڕووداوى هاتوچۆ تۆمار ده‌كرێت و ده‌ڵێت، ته‌نها له ماوه‌ى یه‌ك ساڵدا نزیكه‌ى 180 كه‌س مردوون.
148 كه‌سیان ڕه‌گه‌زى نێر و 29 كه‌س ڕه‌گه‌زى مێ بوونه
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 17ى كانونى دووه‌م، یاد نه‌قشبه‌ندى، به‌ڕێوه‌به‌رى ڕاگه‌یاندنى ته‌ندورستى گشتى پارێزگاى سلێمانى به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، حاڵه‌تى مردن و گیان له‌ده‌ستدان له سنوورى سلێمانى به ڕووداوى هاتوچۆ له دواى نه‌خۆشییه كوشنده و درێژخایه‌نه‌كان، زۆرترین حاڵه‌ت به ڕووداوى هاتوچۆ تۆمار ده‌كرێت.
زیاتر گوتى، ته‌نها له ماوه‌ى یه‌ك ساڵدا له به‌شى پزیشكى دادى سلێمانى 177 كه‌س به ڕووداوى هاتوچۆ مردوون، ئه‌وه‌ش به‌رزترین ڕێژه‌ى مردنه به‌راورد به هۆكاره‌كانى تر‌ى مردن و گیان له‌ده‌ستدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 148 كه‌سیان ڕه‌گه‌زى نێر و 29 كه‌س ڕه‌گه‌زى مێ بوونه.
ڕوونى كرده‌وه، هۆكاره‌كانى تر‌ى مردن كه‌مترین حاڵه‌ت تۆماركراوه، له كاتێكدا هۆكارى مردن به نه‌خۆشی و نه‌خۆشییه كوشنده‌كان 194 حاڵه‌ت بووه.
له سنوورى پارێزگاى سلێمانى ئێسته زۆرترین حاڵه‌تى مردن به ڕووداوى هاتوچۆ تۆمار ده‌كرێت له دواى حاڵه‌ته‌كانى تر و به تایبه‌ت نه‌خۆشییه‌كان، ئه‌گه‌رچى ماوه‌ى چه‌ندان ساڵه هاتوچۆ و ڕێكخراوه‌كان هه‌ڵمه‌تى هۆشیاركردنه‌وه‌ى بۆ شۆفێران و هاووڵاتییان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
سلێمانى/ هۆشیار عه‌لى