دواى ئه‌وه‌ى له سایتى فه‌رمى په‌روه‌رده‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وا، ناوی دامه‌زرێنراوان بڵاوكرایه‌وه، به‌هۆى بوونى چه‌ند ناوێكى سه‌یروسه‌مه‌ره‌وه كه دامه‌زراون و گه‌نده‌ڵى ته‌واو له دامه‌زراند كراوه چالاكوانان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌ڵگه‌كانیان وه‌ك گاڵته جاڕى بڵاوكردووه‌ته‌وه.
تاكو ئێسته ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به‌رده‌وامه
به‌پێى زانیارییه‌كانى سه‌رچاوه‌یه‌ك له په‌روه‌رده‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وا بۆ "وشه" ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردووه، وردبینییه‌كانى په‌روه‌رده بۆ پێداچوونه‌وه به‌و ئه‌نجامه‌ى بڵاوكرایه‌وه به‌فه‌رمانى پارێزگارى نه‌ینه‌وا بووه و به‌رده‌وامه.
زیاتر گوتى، له بڵاوكراوه‌ى ناوى دامه‌زرێندراوانى یه‌كه‌م، ناوی وه‌همی و ته‌نزئامێز زۆر بوونى هه‌بووه و ئێمه‌یش دركمان به‌و هه‌ڵانه كردووه كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبووه‌ته‌وه، ئێسته له‌ژێر وردبینیدایه دواتر ده‌درێته لیژنه‌ی سه‌ره‌كی تا پێداچوونه‌وه‌ی كۆتایی پێدابكرێت.
شایه‌نى باسه په‌روه‌رده‌ی گشتی نه‌ینه‌وا 17ی تشرینی یه‌كه‌م، كردنه‌وه‌ی ده‌رگای دامه‌زراندن حكوومی ڕاگه‌یاند بۆ حه‌وت هه‌زار و 22 كه‌س، ئه‌وه‌یش له‌رێی فۆڕمی ئه‌لیكترۆنییه‌وه، كه زیاتر له 154 هه‌زار كه‌س پڕیانكردووه‌ته‌وه، له پڕۆسه‌كه‌دا 15% بۆ خاوه‌ن بڕوانامه و 10% بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان و 5% بۆ خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت و ئه‌و نیوه‌یه‌یشی ده‌مێنێته‌وه بۆ وانه‌بێژانی خۆبه‌خش ته‌رخانكراوه.
دواى ئه‌وه‌ى به‌پێی یاسای بوودجه‌ی ئه‌مساڵ و له‌سه‌ر بڕیاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، له 27ی ئاب به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركووكیش، پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی ئه‌لیكترۆنی ده‌ستی پێ كرد بۆ دامه‌زراندنی دوو هه‌زار و 841 كه‌س له مامۆستا، فه‌رمانبه‌ر، كارگوزار و پله وه‌زیفییه‌كانی تر، تا 15ی ئه‌یلوول پرۆسه‌كه به‌رده‌وامی هه‌بوو، تا ئه‌وكات زیاتر له 84 هه‌زار كه‌س فۆڕمی بۆ دامه‌زراندنه‌كه پڕ كرده‌وه، كه سه‌دا 60ی بۆ نێر و سه‌دا 40ی بۆ مێ ته‌رخانكراوه، به پێی خاڵ و له‌سه‌ر شه‌ش بنه‌ما دامه‌زرێنراوان هه‌ڵده‌بژێردرێن، به‌ڵام دواتر به‌فه‌رمانى پارێزگارى سه‌پێنراوى كه‌ركووك ڕاكان سه‌عید جبووری، لەگەڵ بەڕێوبەری پەروەردەی شارەکە لە کۆی 2885 پلەی وەزیفی 1750 پلەیان دا بە پێکهاتەی عەرەب و 500 پلەی وەزیفیش بۆ کورد و 412 پلەش بۆ تورکمان، ئەم دابەشکارییە له لایه‌ن كورده‌وه به نادادپه‌روه‌رانه له‌قه‌ڵه‌مدرا و تورکمانیش خۆپێشاندانیان ئەنجامدا و تاكو ئێسته ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به‌رده‌وامه.