لێپرسراوای ڕاگەیاندنی قائمقامیەتی شارۆكهى دووکان ڕای گەیاند، وێستگەی کارۆ ئاوی دووکان و فەرمانبەرەکانی وێستگەکە چەند گرفتێکیان ھەیە و وەزیری کارەبای حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش بەڵێنی پێداون بە چەند قۆناغێک ئەو کێشانەیان بۆ چارەسەر بکات.
ناسیح فاتیح، لێپرسراوای ڕاگەیاندنی قائمقامیەتی شارۆكهى دووکان بە "وشه"ی ڕاگەیاند، وێستگەی کارۆ ئاوی دووکان کە ماوەی 50 ساڵە لەسەر بەنداوی دووکان دامەزراوە ماوەیەکە یەکێک لە تۆڕباینەکانی لە کار کەوتووە و تا ئێسته بوودجەی بۆ تەرخان نەکراوە تا بخرێتەوە ئیش.
زیاتر گوتى، "ھاوکات کارمەندانی وێستگەکە وەک پێویست دەرماڵە و شوێنی نیشتەجێبوونیان بۆ دابین نەکراوە بۆ ئەوەی زیاتر خۆیان بۆ بوارەکەی خۆیان تەرخان بکەن.
ڕوونیشی كردهوه، ھەموو ئەو داواکاریانەیان داوهته وهزارهتى كارهبا و خۆشبەختانە وهزارهتى كارهبایش بەڵێنیداوه بەشە بوودجەیهکی تایبەت بۆ خستنهوهى یهكهكه تهرخان بكات.
سلێمانى/ دڵشاد كهریم