هاووڵاتییه‌كى دهۆک خانوو بۆ گیانەوەرە کێوییەکان دروست دەکات

:: PM:01:45:17/01/2020 ‌
هاووڵاتییه‌کى شارى دهۆک هەڵساوە بە دروستکردنى سندووقى دار تایبەت بۆ گیانەوەرە کێوییەکان بۆ ئەوەى بتوانن خۆیان لە سەرماى زستان بپارێزن.

ئەم هاووڵاتییە خۆى ئەندازیارە و ئیشى وێنەگرى دەکات بە ناوى عیسمەت مایى زۆر گرنگى بە گیانەوەرە کێوییەکان دەدات و بەردەوام خزمەتیان دەکات بۆ "وشە" گوتى، لە وەرزى زستاندا له‌ گوندى مایی ناوچەى بەروارى باڵا بەفرێکى زۆر دەبارێت، گیانەوەرە کێوییەکان جێگایان نابێت خۆیان لە سەرماى ئەم ورزە بپارێزن لە بەر ئەوە بیرم لەوە کرده‌وه‌ هەندى سندووقى دار بۆیان دروست بکەت تاکو خۆیان لە سەرماى ئەم وەرزە بپارێزن.

زیاتر گوتى، بۆ ماوەى چەندان ساڵە ئەم کارە دەکەم و بەم کارە زۆر دڵخوشم، سندووقەکان لە ناو ئاقار و دەوروبەرى گوندەکە دادەنێم و لەگەڵ ئەوە خواردنیش پێدەدەم، خواردنیان لە  کاکلە گوێز و بسکوێت پێک دێن، چوونکە دەستکەوتنى خواردنیش لەم وەرزەدا قورسە، داواکارم هەموو کەسێک هاوکارى گیانەوەرە کێوییەکان لەم وەرزەدا بکەن.

لە وەرزى زستان و لە ناوچە شاخاوییەکان بەهۆى بارینى بەفرێکى زۆر بە دەست خستنى خواردن و جێگه‌ى حەوانەوە بۆ گیانەوەرەکانى وەکو سمۆرە و چووچک و باڵندەکانى تر قورس دەبێت و زۆر جار پێویستیان بە هاوکارى مرۆڤە تاکۆ بتوانن ئەو پێداویستیانە بە شێوەیەکى زووتر بە دەست بخەن.

دهۆک/ دێژین سدقى




وشە - محەمەد میران