وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی به‌ریتانیا ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاشكرای كرد، كه میلیشیاكانی حزبوڵای خستووه‌ته ژێر یاسای سڕكردنی سه‌رجه‌م سه‌رچاوه‌كانی حزبوڵا و وه‌ك گرووپێكی تیرۆریستی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كات.
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی
به‌ریتانیا له به‌یاننامه‌یه‌ك كه له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خۆی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له دوێنێ پێنجشه‌مه‌وه، حزبوڵای لبنانی به هه‌ردوو باڵی سیاسی و سه‌ربازییه‌وه، به گوێره‌ی یاسای هه‌ڵپه‌ساردنی ڕیشه‌ی گرووپه تیرۆریستییه‌كان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێ و خراوه‌ته لیستی ڕه‌شه‌وه.
پێشتر حكوومه‌تی به‌ریتانیا هه‌ڕه‌شه و هۆشداری به حزبوڵا دا كه باڵی سه‌ربازی ئه‌و گرووپه ده‌خاته لیستی ڕه‌شه‌وه، چونكه به گوێره‌ی یاسای هه‌ڵپه‌ساردن و سڕكردنی سه‌رچاوه‌ی گرووپه تیرۆریستییه‌كان، گرووپی حزبوڵا سه‌رجه‌م مه‌رج و ڕێنمایی و ماده‌كان ده‌یگرێته‌وه.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی له‌نده‌ن له كاتێكدایه ماوه‌یه‌كی زۆره ئه‌مه‌ریكا حزبوڵای وه‌ك گرووپێكی تیرۆریستی ناساندووه و ناوی زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كانیشی خستووه‌ته لیستی ڕه‌شه‌وه و سزای توندی به‌سه‌ردا سه‌پاندوون و دووپاتیشی له‌وه كردووه، كه حزبوڵا سه‌رچاوه‌ی نائارامییه‌كانی لبنانه‌وه و ڕێگره له پێشكه‌وتنی زیاتری لبنان و په‌ره‌پێدانی زیاتری دیموكراسی له‌و وڵاته، به‌هۆی كاره تیرۆریستییه‌كانی چاره‌نووسی خه‌ڵكی وڵاته‌كه به‌ره‌و دۆخێكی خراپ ئاراسته ده‌كات.