نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له دیدارێكی ڕۆژنامه‌وانی ڕه‌خنه‌ی له بڕیاری په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كرد و پێویستی مانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانانیشی له عێراق دووپات كرده‌وه.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له دیدارێكی له‌گه‌ڵ پێگه‌ی "ئه‌لمۆنیتۆر"ی ئه‌مه‌ریكی گوتی، بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق باش نه‌بوو، چونكه پێویسته هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان له‌و قۆناغه‌ی ئێسته له عێراق بمێننه‌وه.
زیاتر گوتی، كورد و سوننه به‌شداری دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مانیان نه‌كرد و له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕیاره نه‌بوون، ئه‌مه‌یش پێشهاتێكی خراپ بوو، چونكه بڕیاره‌كه ته‌نیا له‌لایه‌ن شیعه‌كانه‌وه درا و ته‌نانه‌ت ڕاوێژیش به پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كانی وڵات نه‌كرا.
ئاماژه‌ی دا، بڕیاری ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له وڵات، هه‌نگاوێكی مه‌ترسیداره و پێشێلكارییه به‌رانبه‌ر به رووحی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق.
له‌م دۆخه‌ی ئێسته ده‌رچوونی هاوپه‌یمانان پێویست نییه و عه‌بدولمه‌هدیش له‌و بڕوایه‌دایه
له به‌شێكی تری دیداره‌كه
نێچیرڤان بارزانی باسی له‌وه‌یش كردووه، كه عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی حكوومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق، له سه‌ردانی هه‌فته‌ی ڕابردووی بۆ هه‌ولێر، له‌و بڕوایه‌دا بوو كه پێویسته هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بمێننه‌وه، به‌ڵام پێداچوونه‌وه به‌شێواز و چۆنیه‌تیی مانه‌وه‌یان له عێراق بكرێت.
له‌باره‌ی ململانێكانی ئه‌مه‌ریكا و ئێران له گۆڕه‌پانی عێراق، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی داوه، كه ئه‌وان ده‌یانه‌وێ عێراق و هه‌رێمی كوردستان له گرژیییه‌كانی نێوان واشنتن و تاران خۆیان به دوور بگرن.