سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاشكرای كرد، كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئێران، عێراقیان وه‌ك گۆڕه‌پانی شه‌ڕ و ململانێكانیان دیاریی كردووه، به‌مه‌یش هیچ لایه‌كیان زیانیان به‌رناكه‌وێ و ئه‌وه‌ی كه ده‌بێته قوربانی بریتییه له خه‌ڵكی عێراق و خاكه‌كه‌ی.
ئه‌یاد عه‌لاوی له تویته‌ری خۆی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه ئه‌مه‌ریكا و ئێران ده‌یانه‌وێ ململانێكانیان له‌سه‌ر حسابی گه‌لی عێراق و گه‌لانی تری ناوچه‌كه ساغ بكه‌نه‌وه، ده‌یانه‌وێ به‌غدا بكه‌ن به قوربانی ململانێكانی نێوان خۆیان، هه‌ردوولایش له‌سه‌ر ئه‌مه كۆكن و كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن و به‌وه ڕازین كه عێراق بكه‌ن به قوربانی، بۆ به‌ده‌ستهێنانی پێگه‌ی زیاتر له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
ده‌بێ عێراق بیر له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی بكاته‌وه و ململانێی هه‌ردوولا له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ی به توندی ڕه‌ت بكاته‌وه
عه‌لاوی داوا ده‌كات، كه عێراق و گه‌له‌كه‌ی نه‌كرێنه ئه‌كته‌ری شانۆی ململانێ و توندوتیژییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات، به‌ڵكوو ئێسته ئه‌وه‌ی له هه‌موو شتێك پێویستتره له‌ناوبردنی ته‌واوه‌تی پاشماوه‌كانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش و بیركردنه‌وه‌یه له به‌رژه‌وه‌ندی عێراق و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و چه‌سپاندن و جێگیركردنی دۆخی ته‌ناهی و پێشخستنی عێراقه، نه‌ك بوون به لاگیری یه‌كێك له‌و دوو وڵاته و ڕێگه‌دانیان بۆ ئه‌ویه عێراق بكه‌ن به گۆڕه‌پانی جه‌نگی نێوان خۆیان.
ئه‌یاد عه‌لاوی یه‌كێكه له‌سه‌ركرده سیاسییه‌كانی عێراق و یه‌كه‌م سه‌رۆك وه‌زیرانی حكوومه‌تی كاتی عێراق بوو، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان ڕژێمی به‌عسیان له‌ناوبرد و له 2010 سه‌رۆكایه‌تی لیستی ئه‌لعێراقییه‌ی ده‌كرد، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی لیسته‌كه‌ی توانی 90 كورسی بهێنێت، به‌ڵام به بیانوو و فێڵێكی یاسایی و ده‌ستووری ڕێگیریان له‌وه كرد كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران له لیستی عێراقییه بێ، بۆیه نووری مالیكی كرایه‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق.