دوای ئه‌وه‌ی توركیا هێرشی كرده سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان و ناوچه سنوورییه‌كانی داگیر كرد، ئێسته دۆخه‌كه هه‌ر له داگیركردنی سه‌ربازی نه‌ماوه‌ته‌وه و بگره پرۆسه‌ی گۆڕانكاری له سیسته‌می په‌روه‌رده و به تورككردنی قوتابخانه‌كانی ناوچه‌كه‌یش ده‌ستی پێ كردووه، ئه‌مه‌یش به هه‌نگاوی گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچه‌كه داده‌نرێت.
له نوێترین هه‌نگاوی پرۆسه‌ی به تورككردنی ڕۆژئاوای كوردستان، ئه‌م هه‌فته‌یه توركیا قوتابخانه‌ی "والی ئه‌حمه‌د تورگای ئیمام گیلار"ی له ڕۆژئاوای كوردستان كرده‌وه، كه ئاڵای توركیایش له ته‌ك ناوی قوتابخانه‌كه نه‌خشێنراوه، ئه‌مه‌یش ناڕه‌زایی زۆری خه‌ڵك و چالاكانی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له
میدیاكان بڵاوبووه‌ته‌وه، ئه‌و قوتابخانه‌یه له‌لایه‌ن توركیا و به پشتیوانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا كراوه‌ته‌وه و له كاتی كردنه‌وه‌یشی چه‌ند ئه‌فسه‌رێكی سوپای توركیا ئاماده‌ی ڕێوڕه‌سمه‌كه بوون.
ناوی قوتابخانه‌كه و دانانی ئاڵای وڵاتێكی تر له قوتابخانه‌یه‌كی سووریا، كارێكه بۆ یه‌كه‌مجار ڕوو ده‌دات، بۆیه كوردانی ڕۆژئاوا و سوورییه‌كان به گشتی ئه‌م هه‌نگاوه ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه هه‌رچه‌نده ئه‌نكه‌ره به بیانووی خزمه‌تی زیاتری ئاواره‌كانی سووریا له توركیا هێرشی كرد، به‌ڵام ئێسته نیازه‌كانی ڕوون بوونه‌ته‌وه كه مه‌به‌ستی داگیركردنی ناوچه‌كه‌یه، نه‌ك دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام بۆ ئاواره‌كان.
قوتابخانه‌كه له شارۆكه‌ی جه‌رابلووسی هاوسنووری توركیا كراوه‌ته‌وه و ناوی قوتابخانه‌كه‌یش ناوی به‌رپرسێكی كارگێڕی توركیایه له پارێزگای گازی عه‌نتاب كه ده‌كه‌وێته سنووری توركیا و له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ گیانی له ده‌ست دا.