به‌رپرسانی فڕه‌نسا ئاشكرایان كرد، كه وڵاته‌كه‌یان ده‌ستی به بڵاوكردنه‌وه‌ی سیسته‌می ڕادار له كه‌ناراوه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی سعوودیه كردووه، بۆ به‌هێزكردنی سیسته‌می به‌رگری وڵاته‌كه له دژی هه‌ر هێرشێكی مووشه‌كی بۆ سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی وڵاته‌كه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له مانگی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری ساڵی ڕابردوو ڕووی دا.
پاریس تارانی به هێرشكردنه سه‌ر كۆگا نه‌وتییه‌كانی كۆمپانیای ئارامكۆی له ساڵی ڕابردوو تۆمه‌تبار كرد، كه مه‌ترسی هه‌بوو ببێته هۆی ته‌نگژه‌یه‌كی گه‌وره له بازاڕی نه‌وت، دوای ئه‌و ڕووداوه‌یش حكوومه‌تی فڕه‌نسا به‌ڵێنی به ڕیاز دا، كه هاوكاری وڵاته‌كه ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری له هێرشی له‌مجۆره له داهاتوو بكات.
بۆ ڕێگری له هێرشكردنه سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كان ئه‌و هه‌نگاوه ده‌گرێته‌به‌ر
ئیمانوێل ماكرۆنی سه‌رۆكی
فڕه‌نسا له‌وباره‌وه دووپاتی كرده‌وه، كه هێزی ئه‌ركه تایبه‌ته‌كان "جاگوار" له نیمه دوورگه‌ی عه‌ره‌بی و كه‌نداو بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئاسایشی سعوودیه پارێزراو تر بێت.
ئه‌و ده‌سپێشخه‌رییه‌ی ماكرۆن بۆ به‌دیهێنانی به‌ڵێنه‌كه‌ی پاریسه كه له كاتی هێرشه‌كه‌ی ساڵی ڕابردوو به ڕیاز درا، به‌رپرسانی فڕه‌نسایش دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه یه‌كه‌م هه‌نگاوی پاریس بریتییه له بڵاوكردنه‌وه‌ی سیسته‌می ڕاداری پێشكه‌وتووی فڕه‌نسا له كه‌ناراوه‌كانی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی سعوودیه، دواتریش هێزه‌كانی جاگوار له‌و ناوچه‌یه بڵاوه‌یان پێ ده‌كرێت.