ئه‌مڕۆ هه‌ینى لەسەر ڕێی خانەقین - سەعدییە و نزیک گوندی کۆباشی، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێڵێکه‌وه دوو کەس گیانیان لەدەستدا و دوانی تریش برینداربوون.
به‌پێى ئه‌و ڕاگهیاندراوهى ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، تێدا هاتووه، ڕووداوه‌كه ئەمڕۆ هەینی 17ی کانونی دووەم، لەسەر ڕێی خانەقین - سەعدییە و نزیک گوندی کۆباشی، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێڵێکی جۆری تۆیۆتا پرادۆ ڕوویداوه و تیایدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و دوانی تر برینداربوونه.
پۆلیسى هاتوچۆى سلێمانى ڕاى گه‌یاندووه، دوای ڕووداوه‌كه بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشک، بریندارەکان بۆ نەخۆشخانە گواستراونەتەوە، لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه‌یش له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستى پێكردووه.
بەپێی ئامارەکانى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى پۆلیسى هاتوچۆى هه‌رێم، لە 15 ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە 10 هەزار کەس لە هەرێمی کوردستاندا بەهۆی ڕووداوەکانی هاتوچۆوە گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 100 هەزار هاووڵاتییش کەمئەندام و برینداربوونه.