كچه هونه‌رمه‌ندی لاوی شاری هه‌ولێر (كه‌ژێ هاوتا ئه‌سعه‌د)، وێنه‌یه‌كی نوێى خۆى به شێوه‌یه‌كى سه‌رنجڕاكێش بڵاو ده‌كاته‌وه.
كه‌ژێ هاوتا، دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و وێنه‌یه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان زۆرترین ڕه‌خنه‌ی لێ گیراوه به‌وه‌ی ماوه‌یه‌كه خووى به وێنه و شعر نووسیوونه‌وه گرتووه و هیچ به‌ر هه‌مێكى هونه‌رى نییه.
كه‌ژێ هاوتا له واڵی تایبه‌تی خۆی له‌سه‌ر وێنه نوێیه‌كه‌ى له‌سه‌ری نووسیوه: "ڕوژێك دادێ په‌نجه‌ره‌كان له‌سه‌ر پشت بن
، ده‌رگه‌كان كراوه بن، مرۆڤه‌كان وه‌ك سروشتی خۆیان ده‌ركه‌ون و
خاوه‌نی كه‌سایه‌تی و شکۆی خۆیان بن،
ئازادی هۆشیاری خوێنده‌واری چه‌ند دنیایه‌کی جوان و ئارامبه‌خشن
".
كه‌ژێ هاوتا جگه له ده‌نگخۆشی به جوانییه‌كه‌ی هه‌وادارانی سه‌رسام كردووه، به‌رده‌وام وێنه و ڤیدیۆكانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو ده‌كاته‌وه و ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆر دروست ده‌كات.
كه‌ژی هاوتا له‌دایكبووی شاری هه‌ولێره و خاوه‌نی چه‌ندین كلیپ و گۆرانییه، كچی هونه‌رمه‌ند هاوتا ئه‌سعه‌ده و له ته‌مه‌نی منداڵییه‌وه كاری هونه‌ری ده‌كات، برازای هونه‌رمه‌ندی گه‌وری كورد (زیاد ئه‌سعه‌ده)، سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی به كاری ئاینی له‌گه‌ڵ براكه‌ی ده‌ستی پێكرد، یه‌كێكه له‌و هونه‌رمه‌نده لاوانه‌ی له ته‌مه‌نێكی بچووكیدا زۆرترین نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری كردووه به پێی قسه‌ی هه‌وادارانی.