ژنه سیاسه‌تمه‌دار و دیپلۆماتكاری
ئه‌مه‌ریكی و هاوسه‌ری بیل كلینتنی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكایه و خانمی یه‌كه‌می كۆشكی سپی بووه، پۆسته‌كانی سیناتۆر و وه‌زیری ده‌ره‌وه و كاندید بۆ سه‌رۆكایه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكای وه‌رگرتووه، له حزبی دیموكراته‌كانه و دامه‌زرێنه‌ری ڕێكخراوی یارمه‌تیدانی ژنان و منداڵانه.
ژیاننامه
ناوی ته‌واوی "هیلاری دیان ڕۆدهام كلینتن"ه، له 26ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 1947 له شیكاگۆ له دایك بووه، باوكی ناوی هیو
ڕۆدهام بوو بازرگانێكی سه‌ركه‌وتوو بووه، دایكیشی درۆسی هۆوێڵ بوو كاری بازرگانی چنینی جلوبه‌رگی كردووه و دوو برای له‌خۆی بچووكتری هه‌یه، له قوتابخانه یه‌كێك بووه له قوتابییه زیره‌كه‌كان و مامۆستاكانی زۆریان خۆشویستووه.
كاتێك بچووك بووه به كاره‌كانی ده‌زگای ئاسمانی ناسای ئه‌مه‌ریكا سه‌رسام بووه و له ساڵی 1967 نامه‌ی بۆ ناردوون و پرسیاری ئه‌وه‌ی لێ كردوون چۆن ببێت به ئه‌ستێره‌ناس، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژن بۆیان نه‌بوو به‌شداری پڕۆگرامه‌كه بكه‌ن، بۆیه بێ ئومێد بوو، دواجار له قوتابخانه‌ی مه‌ین ئیستی دوا ناوه‌ندی ناونووس كرا و وه‌ك پێنجه‌م سه‌ركه‌وتووترین قوتابییه‌كان له قوتابخانه‌كه ده‌رچوو.
كلینتن له خێزانێكی نزیك له بواری سیاسه‌ته‌وه گه‌وره بوو، له سه‌رده‌می كاندیدكردنی ڕیچارد نیكسن بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی به‌ڕێوه بردووه و ڕووداوی گه‌نده‌ڵی و ساخته‌كاری زۆر بینیوه و به‌ڵگه‌ی زۆری له‌سه‌ر كۆ كردوونه‌ته‌وه له ته‌مه‌نێكی بچووك كه 13 ساڵ بووه.
له ساڵی 1965 چووه‌ته كۆلێژی وێلسڵی له به‌شی زانسته سیاسییه‌كان خوێندوویه‌تی، كاتێك پۆلی یه‌كی زانكۆ بووه، بووه‌ته سه‌رۆكی ڕێكخراوی گه‌نجانی كۆماری، له ساڵی 1968 بووه‌ته كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی كۆلێژی وێڵسڵی حكوومی.
له ساڵی 1969 كه‌مپه‌ینی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زپه‌رستی له كۆلێژه‌كه كردووه‌ته‌وه و هه‌وڵی داوه زۆرترین قوتابی ڕه‌شپێست بباته زانكۆكه، هه‌روه‌ها زۆرترین كاری كردووه بۆ جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی قوتابییان، هه‌ر له‌وێ زانكۆی ته‌واو كردووه و بڕوانامه‌ی له زانسته سیاسییه‌كان وه‌رگرتووه و بووه‌ته یه‌كه‌م قوتابی ڕێی پێ بدرێت له ڕێوڕه‌سمی ده‌رچوونه‌كه وتار بدات، ئه‌مه‌یش ده‌نگی دایه‌وه و له ڕۆژنامه و گۆڤاره‌كان بابه‌تی زۆری له‌سه‌ر نووسرا.
دوای ده‌رچوونی له كۆلێژ چووه‌ته ئالاسكای باكوری ئه‌مه‌ریكا و له ڕێستوڕانته‌كان قاپی شۆردووه و خواردنی ئاماده كردووه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌ی له ناته‌ندروستی ڕێیه‌كانی دروستكردنی خواردنه‌كان هه‌بوو له كاره‌كه‌ی ده‌ركراوه.
دوای ئه‌وه چووه‌ته كۆلێژی یاسی یه‌ڵ له به‌شی پێداچوونه‌وه‌ی یاسایی و كرده‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان خوێندوویه‌تی، له پۆلی دووه‌می به‌شه‌كه‌ی له سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی ته‌ندروستی یه‌ڵ بۆ منداڵان كاری كردووه و ڕاهێنانی پزیشكی له‌باره‌ی چۆنیه‌تیی گه‌شه‌كردنی مێشكی منداڵ وه‌رگرتووه و دواتر بووه‌ته یارمه‌تیده‌ری ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌كان.
له ساڵی 1971 له‌گه‌ڵ بیل كلینتن یه‌كیان ناسیوه و بوونه‌ته خۆشه‌ویست، له هه‌مان به‌شیش به‌یه‌كه‌وه بوون، دواتر به‌یه‌كه‌وه ژیاون، وه‌ك له سه‌رچاوه‌كانیش ئاماژه‌ی پێ ده‌كرێت هیلاری كلینتن ساڵێك خۆی له زانكۆ هێشتووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بیل بێت، به‌ڵام كاتێكیش داوای هاوسه‌رگیری لێ كردووه ڕه‌تی كردووه‌ته‌وه چونكه نه‌یزانیوه كه ده‌توانێ هه‌موو ژیانی به بیڵهوه ببه‌ستێته‌وه یان نا.
دوای ساڵێك له ده‌رچوونی له به‌شی یاسا هه‌ر به سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی منداڵان خه‌ریك بووه و له ساڵی 1973 وتارێكی له باره‌ی "منداڵان له ژێر یاسادا" بڵاو كردووه‌ته‌وه، باس له‌و ماف و یاسایانه ده‌كات كه ده‌بێت به منداڵان بدرێت، هه‌روه‌ها ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌ی گرتووه كه به‌رله ته‌مه‌نی یاسایی منداڵان ده‌بێت مافیان پێ بدرێت.
شووكردنی به بیڵ كلینتن
دواجار له ساڵی 1975 هیلاری ڕازی بوو شوو به بیل كلینتن بكات، هاوكات دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 1993 بیل كلینتن پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكای وه‌رگرت له‌سه‌ر حزبی دیموكراته‌كان، هیلاری بووه خانمی یه‌كه‌می ئه‌مه‌ریكا، هه‌روه‌ها به یه‌كه‌م ژنی سه‌رۆك داده‌نرا كه به بڕوانامه و كاری خۆی بچێته كۆشكی سپی.
هیلاری ڕۆڵێكی باڵای له سیاسه‌ت و كاروباری حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكادا هه‌بوو، ئه‌مه‌یش له‌لایه‌ن زۆر كه‌سه‌وه ڕه‌خنه‌ی لێ ده‌گیرا و دژایه‌تی ده‌كرا، هه‌روه‌ها یه‌كه‌م خانمی یه‌كه‌م بوو ئۆفیسێكی تایبه‌تی به كاره‌كانی هه‌بێت.
له ساڵی 1993 بیل كلینتن پۆستی سه‌رۆكی چاكسازی ته‌ندروستی نه‌ته‌وه‌یی به هیلاری دا، زۆر كار و پڕۆژه‌ی بۆ به‌شی ته‌ندروستی ئه‌مه‌ریكا كرد و پلانی ڕێكخراوی گرنگی پێدانی ته‌ندروستی به‌ناوی خۆیه‌وه دانا كه دواتر كاره‌كانی ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری هه‌بوو.
له ساڵی 1998 باس و خواستی خیانه‌تی بیل كلینتن و پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ژنانی تر بڵاو بووه‌وه و ته‌واوی كۆشكی سپی و میدیاكان و خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكای به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كردبوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌رنجڕاكێش بوو به لای خه‌ڵكه‌وه خۆڕاگری و هێزی هیلاری كلینتن بوو، ته‌واوی خه‌ڵك پشتگیری‌یان له به‌هێزی ئه‌م ژنه كرد و وه‌ك قوربانییه‌ك بۆ كاره‌كانی هاوسه‌ره‌كه‌ی وه‌سفیان كرد، ته‌نانه‌ت دوای خیانه‌تی بێل ئاماده نه‌بوو پشت له خۆشه‌ویستییه‌كه‌ی بكات و لێی جیا ببێته‌وه.
له سێی یه‌نایه‌ری ساڵی 2001 كاندید بووه بۆ پۆستی سیناتۆری ئه‌مه‌ریكا و دواتر سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه و پۆسته‌كه‌ی وه‌رگرتووه، كاتێك چووه‌ته ئه‌نجوومه‌نی پیران، كاری زۆر باشی كردووه و چه‌ندان هاوپه‌یمانی و لیژنه‌ی پێكهێناوه وه‌ك لێژنه‌ی بودجه و خزمه‌تگوزاری سه‌ربازی و ژینگه و كاروباری گشتی و ته‌ندروستی و په‌روه‌رده و هه‌روه‌ها لیژنه‌ی ته‌ناهی و هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا.
پشتگیری له ڕزگاركردنی عێراق و ناردنی هێزی سه‌ربازی بۆ ئه‌فغانستان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و هه‌وڵدان بۆ جێبه‌جێكردنی مافه‌كانی ژنان، دوای ڕاگرتنی شه‌ڕ سه‌ردانی عێراق و ئه‌فغانستانی كردووه و بنكه سه‌ربازییه‌كانی به‌سه‌ر كردووه‌ته‌وه، دژی بڕیاره‌كانی جۆرج بوش بۆ سه‌پاندنی باج وه‌ستاوه‌ته‌وه.
له ساڵی 2007 تاكه ژن بوو خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا كاندید بكات له‌سه‌ر حزبی دیموكراته‌كان، به‌ڵام به‌رانبه‌ر به باراك ئۆباما شكستی هێنا، دواتر له ساڵی 2008 له كابینه‌ی حكوومه‌تی ئۆباما بووه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له ماوه‌ی پۆسته‌كه‌ی زۆرترین چاكسازی له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كردووه به‌تایبه‌ت به‌رانبه‌ر عێراق.
دوای 30 ساڵ له كاركردن و ته‌واوبوونی خولی پۆسته‌كه‌ی، گه‌ڕایه‌وه ژیانی تایبه‌تی و گرنگی به خۆی و خێزانه‌كه‌ی و كچه‌كه‌ی چێڵسی ده‌دا و كاره‌كانی له بواری خێرخوازی و دروستكردنی قوتابخانه به‌رده‌وام پێ كرد.
به‌ڵام له 15ی ئه‌پریلی ساڵی 2015 دووباره خۆی كاندید كرد بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ساڵی 2016ی ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵام دووباره شكستی هێنا و به‌رانبه‌ر دۆناڵد تره‌مپی كاندیدی حزبی كۆمارییه‌كان دۆڕا.