هونەرمەند و ئاواز دانه‌ر "هه‌ڵكه‌وت زاهیر"، له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نوێترین كلیپى قوتابییه تازه‌كه‌ى كه یه‌كه‌مجارییه‌تى كارى هونه‌رى بكات، بڵاو كرده‌وه.
نەجلا فەیلی، ئه‌و كچه گۆرانیبێژەیه هه‌ڵكه‌وت زاهیر یەکەم بەرهەمی بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بە ناوی "بەزەیی" بۆ بڵاو كردووته‌وه.
تێکستی گۆرانییەکەی نەجلا لە لایەن دیناوە نووسراوە و خۆی کاری ئاوازدانانی بۆ کردووە، کاری دابەشکردنی لە لایەن فەرشاد ڕۆستەمییەوە بۆ جێبه‌جێ كراوه، یوسف لەشکری لە ھەولێر کاری وێنەگرتن و دەرھێنانی بۆ ڤیدیۆ کلیپەکە کردووە و لە وڵاتی ئێران وێنەی گیراوە.
نەجلا بە ڕەچەڵەک کوردە و پێشتر ھیچ بەرھەمێکی ھونە‌ری نەبووە، ئەمە بە یەکەم کاری هونەری دادەنرێت کە بڵاوی کردووه‌ته‌وه، وه‌ك نوێترین قوتابى هه‌ڵكه‌وت زاهیر ده‌رده‌كه‌وێت له بوارى هونه‌رى.
هه‌ڵكه‌وت زاهیر، بە‌یە‌کێک لە دیارترین ئاوازدانەرەکان دادەنرێت و خاوە‌نی زۆرترین گۆرانی لە مێژووی ھونە‌ری کوردستاندا و یە‌کە‌مین کە‌سە توانیبێتی گە‌نج وە‌ک ئەستێرە بناسێنی لە بواری ھونە‌ریدا. زۆرترین ئافرە‌تی ھونە‌رمە‌ندی ھێنایە ناو بواری گۆرانی گوتن لە کوردستاندا، باشترین ئاوازدانەری ساڵی ٢٠١٢ بوو لە ڕۆژھەڵاتی ناوە‌ڕاست و یە‌کە‌مین ئاواز دانەرە توانی بە زمانی کوردی و عە‌ربی دوێت بکات و لە‌سە‌رجە‌م کە‌ناڵە عە‌ربییە‌کان پە‌خش بکرێت بۆ ھە‌ردوو ھونە‌رمە‌ند "لەیلا فە‌ریقی و عە‌لی حە‌جار".