حكوومه‌تی ئوردن زانیاری و ورده‌كاری له‌باره‌ی ده‌سپێشخه‌رییه‌كی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ پێكهێنانی ناتۆی عه‌ره‌بی به ئامانجی ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ئێران و هه‌ڵوێستی له‌سه‌ر به‌شداری له‌و هاوپه‌یمانییه ڕاگه‌یاند.
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له حكوومه‌تی
ئوردن ئاشكرای كرد، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌سپێشخه‌ری پێكهێنانی ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌تییه‌ی خستووه‌ته به‌رده‌م ژماره‌یه‌ك وڵاتی ناوچه‌كه و له نێویاندا شانشینی ئوردنیش بوونی هه‌یه، بیرۆكه‌كه‌یش له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاتانه‌وه سه‌ره‌تا گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت.
ئاماژه‌ی دا، ئه‌و بیرۆكه‌یه به ئامانجی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌شه له نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ناوچه‌كه به‌و ئامانجه‌ی ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌كانی ته‌ناهی و به‌رگری و ئابووری ئێران ببنه‌وه له ناوچه‌كه، شانشینی ئوردن ئێسته خه‌ریكی تاوتوێكردنی ئه‌و ده‌سپێشخه‌رییه و تا ئێسته هیچ بڕیارێكی له‌وباره‌وه نه‌داوه.
پێشتر ئاژانسی ڕۆیته‌رز بڵاوی كرده‌وه، كه ئه‌مه‌ریكا ده‌سپێشخه‌ری بۆ وڵاتانی عه‌ره‌بی و كه‌نداو كردووه تا هاوپه‌یمانییه‌كی هاوشێوه‌ی ناتۆ له ناوچه‌كه پێك بهێنن، به ئامانجی ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران له ناوچه‌كه.
ئه‌و هه‌وڵه‌ی ئه‌مه‌ریكا له كاتێكدایه میدیاكانی ڕۆژئاوا هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ریكا به وردی ستراتیج و پلانی هێرشكردنه سه‌ر تارانی له ساڵی 2026 داناوه و به وردیش ده‌ستی به جێبه‌جێكردنی ستراتیجه‌كه كردووه.