یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی ئاشكرای كرد كە ئەستێرە نوێیەكەی تیپەكەیان پێشكەش بە دەزگاكانی راگەیاندن و هەوادارانی دەكات.
یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید چەند رۆژێك پێش ئێستا گرێبەستی لیماری ئەستێرەی فڕەنسی لە یانەی مۆناكۆ بە بەهای 52 ملیۆن یۆرۆ بەدەستهێنابوو.
رۆژنامەی (ماركا)ی ئیسپانی ئاشكرای كرد: یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید سبەی دووشەم لە ئاهەنگێكدا لەنێو یاریگەی واندا میترۆپۆلیتانۆ ئەستێرە فڕەنسییەكە پێشكەش بە هەواداران و دەزگاكانی راگەیاندن دەكات.
ئاهەنگەكە سەعات 1:30ی دوای نیوەڕۆ لەنێو یاریگەی واندا بەڕێوە دەچێت و سەعاتێك دواتریش یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید لە جامی پاڵەوانانی ناودەوڵەتی لە وڵاتی ئەمەریكا رووبەڕووی یانەی پاریس سان جێرمانی فڕەنسی دەبێتەوە.