ئیسماعیل ته‌ها
ململانێ به‌شێكه له سروشتی مرۆڤ، چه‌ند ناكۆك بن و ململانێ بكه‌ن، دواجار ده‌بێت ئاشت ببنه‌وه، له ده‌ره‌وه‌ی ململانێكان كه‌سانێكی ترن، ده‌بن به به‌شێك له ململانێكان، پێوه‌ندی راسته‌وخۆیان نییه به لایه‌نه ناكۆكانه‌وه، به‌ڵام ئه‌وانیش به ناڕاسته‌وخۆ به‌شێكی سه‌ره‌كین، ئه‌وه‌یشی جێی پرسیاره، بۆچی ئه‌و خه‌ڵكانه ده‌بن به به‌شێك له‌و شه‌ڕه نه‌گریسه؟
زۆر جار ئه‌و كه‌سانه‌ی ویستوویانه ببن به به‌شێك له هاندانی شه‌ڕ، هه‌وڵی زۆر گه‌وره‌یان داوه تا به‌و ئاواته گه‌یشتوون، به‌ڵام رۆژگاری ئه‌مڕۆ رۆژگاری به‌كارهێنانی تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تییه، مرۆڤ ده‌توانێ به باش به‌كاری بێنێت، ده‌شتوانێ خراپ به‌كاری بێنێت، لێره‌وه مرۆڤ زۆر به ئاسانی ده‌توانێ چی له دڵیدایه بڵاوی بكاته‌وه، به ماوه‌یه‌كی كه‌م هه‌زاران كه‌س شته‌كانی ببینێت، له‌ولایشه‌وه خه‌ڵكانێكی هاوشێوه‌ی خۆی به كۆمێنت و لایك هانی بده‌ن.
ئه‌گه‌ر چه‌ند ساڵێك به‌ر له ئێسته ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانویست په‌یامی خۆیان بگه‌یه‌نن، ده‌بوو كۆمه‌ڵێك مه‌رجیان هه‌بێت، ئینجا په‌یامه‌كانیان له رێی رۆژنامه و گۆڤاره‌كانه‌وه ده‌گه‌یشته خوێنه‌ران، ئه‌وا ئه‌مڕۆ هه‌موو ئه‌و مه‌رجه لا كه‌وتوون، چه‌ند مه‌رجێكی كه‌می بچووك جێی مه‌رجه‌كانی پێشووی گرتووه‌ته‌وه، ئه‌و كه‌سه‌ی په‌یامێكی هه‌یه پێویستی ته‌نیا به‌وه‌یه بتوانێ بخوێنێته‌وه و بنووسێت و فه‌یسبووك به‌كار بێنیت، ئه‌وكات زۆر به ئاسانی بێ چاوه‌ڕوانی ده‌ستی كه‌سانی تر، په‌یامه‌كه‌ی بگه‌یه‌نێ به زۆرترین كه‌س.
ئێسته‌یش ئه‌گه‌ر ئه‌رشیڤی رۆژنامه و گۆڤاره‌كان هه‌ڵده‌یته‌وه، كۆمه‌ڵێك قه‌ڵه‌م به‌ده‌ست به ناوی خوازراو و نهێنی ئاگری ئه‌و شه‌ڕه‌یان خۆش ده‌كرد و گه‌نجی كورد ده‌بوون به سووته‌مه‌نی، به پێچه‌وانه‌وه كه‌سانێكیش هه‌بوون له بری قسه‌ی خراپ و هاندان به‌ره‌و خراپه، دژی ئه‌و شه‌ڕه ده‌وه‌ستانه‌وه.
چه‌ند ساڵی رابردوو ململانێی حزبه سیاسییه‌كان گه‌یشته لووتكه، تا ئه‌وه‌ی وه‌ك سه‌رده‌می شه‌ڕی ناوخۆ چه‌ندان گه‌نج بوونه‌وه قوربانی له‌ژێر ناوی داواكاری مافه‌كان /بێگومان مرۆڤی كورد به‌شێكی زۆری مافه‌كانی پێ نه‌دراوه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتداری كوردستان/ به‌ڵام ناكرێت مرۆڤ مافێكی هه‌یه لای كه‌سێك /ئه‌و كه‌سه‌شی مافه‌كه‌ی لایه بۆ پێنه‌دانی پاساوی خۆی هه‌یه/ په‌نا بباته به‌ر به‌ردباران و سووتاندنی باره‌گا.
حزبه سیاسییه‌كان هه‌رچی بكه‌ن دواجار ده‌بێ بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و شوێنه‌ی كۆتایان پێ هێنابوو، ئه‌ویش پێوه‌ندییه، كاتێك پێوه‌ندی دروست ده‌بێته‌وه له نێوان حزبه‌كان، دوو حزب، یان زیاتر بن له دوو، ده‌یانه‌وێ رێكبكه‌ون و بگه‌ن به به‌رنامه‌یه‌كی هاوبه‌ش، خه‌ڵكانێك ده‌بینی له‌بری ئه‌وه‌ی هانیان بدات رێكبكه‌ون، كه‌چی هانی رێكنه‌كه‌وتن ده‌ده‌ن، گرفتی سه‌ره‌كیش ئه‌وه‌یه به‌شێكی زۆری خه‌ڵك كه زۆرجار دوور و نزیك پێوه‌ندییان به‌و حزبه نییه، یاخۆ له حزبێكی ترن، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌و لێك نزیكبوونه‌وه ئیزعاجن، وا ده‌زانن ئه‌و لێك نزیكبوونه‌وه‌یه نه‌ك دژی حزبه‌كه‌یه‌تی، به‌ڵكو ته‌نیا دژی خۆیه‌تی.
بۆ ده‌بێ مرۆڤ ببێت به به‌شێك له پرۆسه ناشیرینه‌كان، له كاتێكدا هه‌ر ئه‌و جۆره كه‌سانه‌ن، ئه‌گه‌ر دوو كه‌س ناكۆك بن هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئاشتیان بكه‌نه‌وه، دڵخۆش ده‌بن به نه‌مانی ناكۆكیی نێوانیان، باشه كامیان پێویستتره كه مرۆڤ هه‌وڵی نه‌هێشتنی بدات، ململانێیه‌كی سیاسی حزبه گه‌وره‌كان، یا دوو كه‌س؟ كامیان ماڵوێرانی زیاتر به‌دواوه‌یه، ئه‌و جۆره مرۆڤانه ئه‌گه‌ر یه‌ك تۆز بیریان بكردایه‌ته‌وه، ده‌بوو به هه‌موو نزیكبوونه‌وه‌یه‌كی حزبه‌كان دڵخۆش بن، چونكه دواجار لێكترازانی ئه‌و حزبانه ده‌بێته مایه‌ی ناخۆشی.
ئه‌گه‌ر مرۆڤ بیر بكاته‌وه، چه‌ند جار سه‌ركرده سیاسییه‌كان تووشی ناكۆكی بوونه، دواجار ناچار بوون پێكه‌وه دابنیشن، دوای دانیشتن ئه‌گه‌ر گله‌یی ناكۆكییه‌كانیان لێ كرابێت، گوتوویانه: ئێمه بێتاوانترین كه‌سین، ئه‌و قسه‌یان تا ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر راسته، چونكه زۆربه‌ی شه‌ڕه‌كان ئه‌ندامانی خواره‌وه و خه‌ڵكێكی تر كردوویانه.
بۆ ده‌بێ تاكی كورد له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی ببێته‌وه به به‌شێك له پرۆسه‌یه‌كی زۆر ناشیرین، باشه ئه‌و جۆره كه‌سه پێی باشه حزبه‌كان هه‌ر ناكۆك بن، خه‌ریكی یه‌كتر شكاندن بن، بۆ ئه‌گه‌ر له‌بری ئه‌و جۆره نووسینه پڕ له هاندانه، پێچه‌وانه‌كه‌ی بكه‌ن زۆرباشتر نییه؟، هه‌ركات دوو حزبی ناكۆك ویستی ئاشتبوونه‌وه‌یان هه‌بێت، ئاشت بنه‌وه باشتر نییه، ئه‌ویش له‌بری شكاندن و سووكایه‌تی و هاندان به‌ره‌و ململانێی زیاتر، هاندان بێت به‌ره‌و ئاشتبوونه‌وه.
خه‌ڵكێكی تر هه‌ن به‌ناوی چاودێری سیاسی و خه‌مخۆری و به‌ره‌ی گه‌ل و دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی و دڵسۆزی بۆ هه‌ندێك حزب پشكی وانیش له هاندان كه‌م نییه، به‌ڵام ئه‌وان به جۆرێكی تره، كاتێك یه‌كێك ده‌نووسێت داوا ده‌كات فڵان حزب نزیكی حكوومه‌ت نه‌بێته‌وه، یان نزیكی ده‌سه‌ڵات نه‌بێته‌وه، ده‌بێته‌وه به به‌شێك له‌و ناكۆكییه. نزیكه‌ی 10 ساڵه حزبه كوردییه‌كان له ململانێیه‌كی زۆر سه‌ختدان، تا ئێسته به‌رهه‌می ئه‌و ململانێیه چییه؟
ئه‌و كه‌سانه‌ی ئێسته له په‌نای ئه‌و جۆره داوایانه‌وه هانی دووركه‌وتنه‌وه‌ی حزبه‌كان ده‌ده‌ن، باشتره بێده‌نگ بن و ئه‌مه كه‌مترین شته كه بیكه‌ن.
چه‌ند ناشیرینه مرۆڤ ببێت به به‌شێك له خراپترین پرۆسه، ئه‌ویش پرۆسه‌ی خۆشكردنی ئاگری ململانێیه، دواجار وه‌ك چۆن ئێسته خه‌ڵكانێك هه‌ن له قه‌ڵه‌می شه‌ڕی ناوخۆ ئێسته ئه‌گه‌ر به‌ده‌ستیان بێت، هه‌رچی ژماره‌ی رۆژنامه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه‌یه كۆی ده‌كه‌نه‌وه و ده‌یسووتێنن، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س نووسینه ناشیرینه‌كانیان نه‌بینێت، ئه‌وانه‌یشی ئه‌و سه‌رده‌مه دژی شه‌ڕ بوون، ئێسته خاوه‌نی ده‌نگی دلێرن و به شانازییه‌وه له بیره‌وه‌ری خۆیاندا ده‌ینووسنه‌وه.