ئۆپێرا موژده‌ی پێیه‌
  • 7°C/2°C
    قامیشلی
  • 03°C/05°C
    دیاربەکر
  • 5°C/0°C
    سنە
  • 13°C/3 °C
    کەرکوک
  • 3°C/-3°C
    دهۆک
  • 8°C/0°C
    هەولێر
  • 5°C/2°C
    سلێمانی
ئۆپێرا موژده‌ی پێیه‌
دوابه‌دوای كاراكردنی براوزه‌ری مایكرۆسۆفت ئێدگای كۆمپانیای مایكرۆسۆفت كه‌ له‌گه‌ڵ سیسته‌می ویندۆز 10 خرایه‌ كار، ئێستا كێبڕكێیه‌كی زۆر له‌ نێوان براوزه‌ره‌كانی ئۆپێراو گۆگل كڕۆم و مایكرۆسۆفت ئێدگا هه‌یه‌ و هه‌ر یه‌كه‌شیان له‌ لای خۆیانه‌وه‌ تایبه‌تمه‌ندی ناوازه‌ ده‌خه‌نه‌ كار بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین به‌كارهێنه‌ریان هه‌بێت.

چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر دواین هه‌واڵی بڕاوزه‌ری مایكرۆسۆفت ئێدگامان بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ هه‌ر كه‌سێك زۆر به‌كاری بهێنێت پاره‌ی پێده‌به‌خشێت، دوای هه‌وله‌كانی ئێدگا، ئۆپێرا موژده‌ به‌ بەکارھێنەرانی ئینتەرنێت ده‌دات به‌ كردنه‌وه‌ی ئەو ماڵپەڕانەش کە وڵاتەکەت دایخستووە.

بەڕێوەبەرانی براوزەری ئۆپێرا ئاشکرایان کردووە کە لە براوزەرە نوێیەکەیاندا بۆ مۆبایل (VPN)ی خۆڕاییان جێگیرکردووە و بەوەش دەتوانیت ھەر ماڵپەڕێک بکەیتەوە کە لە سێرڤەرەکانی ھێڵەکەت و وڵاتەکەتدا داخراوە، ھەروەھا ئەو خزمەتگوزارییە بەپارەیە و جۆرە خۆڕاییەکەی زۆرباش نییە، بەڵام ئۆپێرا بەبێ پارە دەیخاتە بەردەستی بەکارھێنەران.

ھاوکات ئەو خزمەتگوزارییە بەشێوەیەک کاردەکات کە دەتوانیت شوێنەکەت بگۆڕیت بۆ وڵاتێکی تر و بەوشێوەیە دەتوانیت ھەر ماڵپەڕێکت بوێت بیکەیتەوە، ھەروەھا شوێنەکانیش لەناو ئۆپێرادا (ئەمەریکا، ھۆڵەندا، کەنەدا، ئەڵمانیا، سەنگافوورە)یە، ھەروەھا ئێستا لە سیستەمی ئای ئۆ ئێسدا بەردەستە و لەماوەیەکی کەمیشدا بەکارھێنەرانی ئەندرۆیدیش دەتوانن براوزەرە نوێیەکە دابەزێنن.

وشه‌ / ئاژانسه‌كان / عه‌لی سدیق
PM:09:23:24/08/2016

ئه‌م بابه‌ته 2424 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...