ئه‌پده‌یتی نوێی ئایفۆن دوو كێشه‌ت بۆ چاره‌سه‌ر ده‌كات
  • 7°C/2°C
    قامیشلی
  • 03°C/05°C
    دیاربەکر
  • 5°C/0°C
    سنە
  • 13°C/3 °C
    کەرکوک
  • 3°C/-3°C
    دهۆک
  • 8°C/0°C
    هەولێر
  • 5°C/2°C
    سلێمانی
ئه‌پده‌یتی نوێی ئایفۆن دوو كێشه‌ت بۆ چاره‌سه‌ر ده‌كات
ماڵپەڕە تەکنەلۆژییەکان بڵاویان كرده‌وه‌ کۆمپانیای ئەپڵ ئەپدەیتێکی نوێی سیستەمەکەی کارا کردووە كه‌ ڤێرژنی (IOS 10.0.2)ە، لە ئەپدەیتە نوێیەکەدا ئەو کێشەیە چارەسەرکراوە کە وایکردبوو ھێدفۆنەکەی ئایفۆن 7 ھیچ وەڵامێکی بۆ بەرکەوتنی پەنجە نەبێت و موزیکەکان نە زیاد دەکران نە دەگۆڕدران، ھەروەھا ئەو کێشەیە لەناو سیستەمەکەدا بوو و ھیچ پەیوەندییەکی بەئامێرەوە نەبووە، بۆیە ئەپڵ بەئاسانی لە ئەپدەیتە نوێیەکەیدا چارەسەری کردووە.

ھاوکات بەکارھێنەران تووشی کێشەیەکی تریش بوون و لەکاتێکدا ئاپی وێنەکانیان کردۆتەوە و کلیکیان لە (iCloud Photo Library) کردووە ئاپەکە داخراوەتەوە و لە ئەپدەیتی نوێدا ئەو کێشەیە نابینرێت، ھەربۆیە ئەپڵ داوا لە ھەمووان دەکات دەستبەجێ ئەپدەیتی ئای ئۆ ئێسەکەیان بکەن.

وشه‌/ ئاژانسه‌كان/ عه‌لی سدیق
PM:05:34:26/09/2016

ئه‌م بابه‌ته 1959 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...