ئەپی تێلەگرام بەچەندین تایبەتمەندی ناوازەوە نوێکرایەوە.
  • 7°C/2°C
    قامیشلی
  • 03°C/05°C
    دیاربەکر
  • 5°C/0°C
    سنە
  • 13°C/3 °C
    کەرکوک
  • 3°C/-3°C
    دهۆک
  • 8°C/0°C
    هەولێر
  • 5°C/2°C
    سلێمانی
ئەپی تێلەگرام بەچەندین تایبەتمەندی ناوازەوە نوێکرایەوە.
ئەپی بەناوبانگی چات و گفتوگۆی ناسراو بە تیلەگرام ئەمڕۆ نوێترین وەشانی لێ بڵاوکرایەوە. ئەم وەشانە چەند تایبەتمەندیەکی ناوازە و زۆر پێویستی بۆ زیادکراون کە ئێمەی بەکارهێنەران لەکاتی چاتکردن زۆر زۆر سودیان لێ دەبینین. ئێستا ئەم وەشانە لەهەردوو کۆگای گووگڵ پلەی بۆ ئەندرۆید و ئەپستۆر بۆ ئای ئۆ ئێس بەردەستە. تایبەتمەندییە نوێیەکان ئەمانەی خوارەوەن:

زیادکردنی تایبەتمەندی نوسین لەسەر وێنە و ڤیدیۆکان بەدەست و هەروەها بە تەختەکلیلیش، وەکو ئەم وێنەیەی خوارەوە:

photo_2016-09-23_20-18-14



لەکاتی تۆمارکردنی ڤیدیۆ دەتوانیت ڤیدیۆکانت بکەیت بە وێنەی جوڵاو واتە Gif و بینێرێت بۆ بەرامبەرەکەت. ئەمەش بەتەنها لابردنی دەنگی ڤیدیۆکە دەبێت بە پەنجە نان بە وێنۆچکەی بێ دەنگکردن، وەکو ئەم وێنەی خوارەوە.



telegram-gif



لەمەودوا دوایین Stickerـە بەربڵاوەکان ڕاستەوخۆ لە شوێنی ناردنی ستیکەرەکان بەردەست دەبن، وەکو ئەم وێنەی خوارەوە:


stickers



لەمەودوا هەر لەناو تێلەگرام دەتوانیت لەناو سەدان ڕووبەند(Mask) هەڵبژێریت و ڕووبەند بخەیتە سەر دەموچاوەکان! وەکو ئەم وێنەی خوارەوە:









وشه‌/ تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری / عه‌لی سدیق
PM:05:39:26/09/2016

ئه‌م بابه‌ته 3026 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...