تایبه‌تمه‌ندییه‌كی نوێ بۆ مەسنجەر زیادکرا
  • 7°C/2°C
    قامیشلی
  • 03°C/05°C
    دیاربەکر
  • 5°C/0°C
    سنە
  • 13°C/3 °C
    کەرکوک
  • 3°C/-3°C
    دهۆک
  • 8°C/0°C
    هەولێر
  • 5°C/2°C
    سلێمانی
تایبه‌تمه‌ندییه‌كی نوێ بۆ مەسنجەر زیادکرا
ماڵپەڕە تەکنەلۆژییەکان بڵاویان كرده‌وه‌ کۆمپانیای فەیسبووک تایبەتمەندییەكی نوێی له‌ ماسنجه‌ردا جێگیر كردووه‌ كه‌ کۆپی سناپچاتە، ناوی (Messenger day)ە و دەتوانیت وەک سناپچات ڤیدیۆ و وێنەکانت دابنێیت و ھەموو ھاوڕێکانت دەتوانن بیبینن و دوای 24 کاتژمێر دەسڕدرێتەوە.

وتەبێژێکی فەیسبووک لەوبارەیەوە رایگه‌یاند کە ئەوان دەیانەوێت بەکارھێنەرانی مەسنجەر بتوانن کار و چالاکییەکانی رۆژانەیان لەناو ئەو ئەپلیکەیشنەدا دابنێن و زیاتر لەگەڵ ھاوڕێکانیاندا تێکەڵ بن، ھەروەھا ئەو تایبەتمەندییە لەئێستادا لە پۆڵەندا تاقیدەکرێتەوە و پێدەچێت لەماوەی داھاتوودا بۆ ھەموو بەکارھێنەران لە سەرانسەری جیھاندا کارا بکرێت.

وشه‌/ ئاژانسه‌كان/ عه‌لی سدیق

PM:09:52:01/10/2016

ئه‌م بابه‌ته 3950 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...