چۆن ده‌زانیت ته‌له‌فۆنه‌كه‌ت چاودێری له‌سه‌ره‌
  • 7°C/2°C
    قامیشلی
  • 03°C/05°C
    دیاربەکر
  • 5°C/0°C
    سنە
  • 13°C/3 °C
    کەرکوک
  • 3°C/-3°C
    دهۆک
  • 8°C/0°C
    هەولێر
  • 5°C/2°C
    سلێمانی
چۆن ده‌زانیت ته‌له‌فۆنه‌كه‌ت چاودێری له‌سه‌ره‌
به‌كارهێنه‌رانی ته‌له‌فۆن ده‌توانن بزانن كه‌ مۆبایله‌كه‌یان یان ته‌له‌فۆنی ماڵه‌وه‌یان چاودێری له‌سه‌ره‌ یان نا، ئه‌ویش به‌بوونی چه‌ند نیشانه‌یه‌ك كه‌ ده‌توانن له‌سه‌ر ته‌له‌فۆنه‌كه‌یان هه‌ستی پێبكه‌ن، ده‌توانن ئه‌م شه‌ش نیشانه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ بكه‌ن به‌پێوه‌ر بۆ زانینی بوونی چاودێرو سیخوڕ به‌سه‌ر ته‌له‌فۆنه‌كه‌یانه‌وه‌، هه‌روه‌ك ناكرێت به‌ته‌نها نیشانه‌یه‌كیان وا گومان بكه‌یت كه‌ ته‌له‌فۆنه‌كه‌ت چاودێری له‌سه‌ره‌، بۆیه‌ پێویسته‌ چه‌ند نیشانه‌یه‌ك كۆبنه‌وه‌.

نیشانه‌كان ئه‌مانه‌ن:
1/ كاتێك له‌گه‌ڵ كه‌سانی تردا قسه‌ ده‌كه‌یت، تێبینی ئه‌وه‌ ده‌كه‌یت به‌بێ هیچ كێشه‌یه‌ك مۆبایله‌كه‌ت ته‌شویشی كه‌وتووه‌ته‌سه‌ر.

2/ ته‌له‌فۆنه‌كه‌ت له‌ئامێره‌كانی تر نزیكبكه‌ره‌وه‌ وه‌ك ته‌له‌فزیۆن، ئه‌گه‌ر ته‌شویش خرایه‌سه‌ر ئامێره‌كه‌ش ئه‌وه‌ بزانه‌ ته‌له‌فۆنه‌كه‌ت له‌ژێر چاودێریدایه‌.

3/ گوێ له‌ته‌له‌فۆنه‌كه‌ت بگره‌، ئه‌گه‌ر له‌وكاته‌دا تۆ به‌كاریناهێنیت و گوێت له‌ده‌نگه‌، ئه‌وه‌ بزانه‌ كه‌وتویته‌ته‌ ژێر چاودێرییه‌وه‌.

4/ ئه‌گه‌ر پاتری مۆبایله‌كه‌ت پله‌ی گه‌رمییه‌كه‌ی به‌رزبووه‌ته‌وه‌و تۆش به‌كارنه‌هێناوه‌، ئه‌وه‌ش نیشانه‌یه‌كی تری جاسوسیه‌ به‌سه‌ر مۆبایله‌كه‌ته‌وه‌.

5/ هه‌وڵبده‌ مۆبایله‌كه‌ت بكوژێنیته‌وه‌، ئه‌گه‌ر به‌ئاسانی نه‌كوژایه‌وه‌، ئه‌وه‌ش نیشانه‌یه‌كی تری سیخوڕیه‌.

6/ ئه‌گه‌ر نامه‌ت پێگه‌یشت و نه‌ناسراو بوو، ناشتوانیت لێی تێبگه‌یت ئه‌وا بزانه‌ ڤایرۆسێكه‌ بۆ مه‌به‌ستی سیخوڕیكردن به‌سه‌ر ته‌له‌فۆنه‌كه‌ته‌وه‌ بۆت نێردراوه‌.

وشه‌/ تێك ئای/ عه‌لی سدیق
PM:09:30:05/10/2016

ئه‌م بابه‌ته 18311 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...