چین فڕۆکە بۆ بۆشایی ئاسمان ئامادە دەکات
  • 7°C/2°C
    قامیشلی
  • 03°C/05°C
    دیاربەکر
  • 5°C/0°C
    سنە
  • 13°C/3 °C
    کەرکوک
  • 3°C/-3°C
    دهۆک
  • 8°C/0°C
    هەولێر
  • 5°C/2°C
    سلێمانی
چین فڕۆکە بۆ بۆشایی ئاسمان ئامادە دەکات

چین ناتوانێت بەرگەی سەرنج راکێشانی گەشتە ئاسمانیەکان بگرێت، پێگەی (نیو ساینتس) کۆمپانیای چینی دەڵێت کار دەکەن لەسەر گەشەپێدانی فڕۆکەی ئاسمانی گەورە کە 20 گەشتیار لە خۆ دەگرێت.

دیزانی کراوە لەلایەن (ئەکادیمی چینی بۆ تەکنەلۆجیا و هەڵدانی مووشەک) بە پاڵپشتی حکوومەت، دوو وێنەی لە موشەکەکە کە پێکهاتووە لە دوو پارچە دەتوانن بە‌هێزی خۆیان دەرچن.

جیهانی موشەکی ئاسمانی (لوی هاینگ) پرۆژەی چالاکیەکانی لە کۆنگرەیەکی نێودەوڵەتیدا بۆ گەشتی ئاسمانی لە شاری (گوادخارا) پیشاندا لە هەفتەی رابردوو.

ئەم پرۆژەیە تاقیکردنەوەی سەر زەویەکەی تەواو دەبێت بەم نزیکانە، لە دوو ساڵی داهاتوو تاقیکردنەوەی ئاسمانی دەست پێدەکات و گەشتەکانی پێشبینکراوە بۆ ساڵی 2020 دەست پێبکات، کرێی گەر گەشتێک لە 200 هەزار دۆلارەوە دەست پێدەکات بۆ 250 هەزار دۆلار.

ئەکادیمیەکە دوو وێنەی ئەزموونی لە فڕۆکەکە دیزاین کردووە، یەکێک لەوان دە تەنە دەتوانێت پێنج سەرنشین هەڵبگرێت و 100کیلۆمەتر بەرزدەبێتەوە، وێنەی دووەمیان 100 تەنە و 20 سەرنشین هەڵدەگرێت و 130 کیلۆمەتر بەرز دەبێتەوە.

ئەم پرۆژەیە تا ئێستە بە وێنەکان روونکراوەتەوە و هیچ وردەکاریەکی تەکنیکی ئاشکرا نەکراوە، لە کۆتاییدا رەنگە ببێتە جێگەی گرنگی پێدان.



وشە/ ئار تی، رێبین محەمەد

PM:09:14:06/10/2016

ئه‌م بابه‌ته 2033 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...