گالاکسی نۆت 7 له‌ ته‌قینه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌
  • 7°C/2°C
    قامیشلی
  • 03°C/05°C
    دیاربەکر
  • 5°C/0°C
    سنە
  • 13°C/3 °C
    کەرکوک
  • 3°C/-3°C
    دهۆک
  • 8°C/0°C
    هەولێر
  • 5°C/2°C
    سلێمانی
گالاکسی نۆت 7 له‌ ته‌قینه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌
ته‌قینه‌وه‌ی یه‌كێكی دیكه‌ له‌ مۆبایله‌كانی گالاكسی نۆت 7 هه‌مووانی سه‌رسام كرد دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیاكه‌ رایگه‌یاند بوو گرفتی ته‌قینه‌وه‌ی مۆبایله‌ نوێكه‌ی چاره‌سه‌ر كردووه‌.

مۆبایلێكی دیكه‌ی گالاكسی نۆت7 كه‌ پاتریه‌كه‌ی له‌ لایه‌ن كۆمپانیای سامسونگ گۆڕدراوه‌ و به‌خاوه‌نه‌كه‌ی دراوه‌ته‌وه‌، خاوه‌نه‌كه‌ی له‌ كاتی سه‌فرێكی له‌ ناو فڕۆكه‌دا گالاكسیه‌كه‌ی ته‌قیه‌وه‌، ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدا بووه‌ كه‌ مۆبایله‌كه‌ به‌ كوژاوه‌یی و له‌ گیرفانی خاوه‌نه‌كه‌یدا بووه‌ دووكه‌ڵی لێ به‌رز بۆته‌وه‌ و دواتر سووتاوه‌.

كۆمپانیای سامسۆنگ لەوبارەیەوە رایگەیاندووە کە ئەوان ئێستا لەگەڵ کۆمپانیای فڕۆکەوانی و دەزگاکانی ئاسایشدا لێکۆڵینەوە لەو بابەتە دەکەن و دوای لێکۆڵینەوەکان ھەموو زانیارییەک بڵاودەکەنەوە، ھەروەھا ئەوەش لەدوای ئەوە روویداوە کە فرمان دەرکراوە گالاکسی نۆت 7 لەسەر فڕۆکەکان بکوژێنرێتەوە، بەڵام وادیارە دوای کوژاندنەوەش دەتەقێتەوە.

وشه‌/ تۆمۆنیوز/ عه‌لی سدیق
PM:07:29:07/10/2016

ئه‌م بابه‌ته 2840 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...