كۆمپانیای ئه‌پڵ له‌م شوێنه‌ له‌دایكبوو
  • 7°C/2°C
    قامیشلی
  • 03°C/05°C
    دیاربەکر
  • 5°C/0°C
    سنە
  • 13°C/3 °C
    کەرکوک
  • 3°C/-3°C
    دهۆک
  • 8°C/0°C
    هەولێر
  • 5°C/2°C
    سلێمانی
كۆمپانیای ئه‌پڵ له‌م شوێنه‌ له‌دایكبوو
هه‌ردوو ستیڤن دۆزه‌ره‌وه‌ی كۆمپانیای ئه‌پڵ ستیڤ جۆبس و ستیڤ ڤۆزنیاك به‌ یه‌كه‌وه‌ له‌م گه‌راجی ئۆتۆمبێڵی ژماره‌ 2066ی كالیفۆڕنیا له‌ ساڵی 1976 توانیان به‌بێ بوونی هیچ بینایه‌ك و كۆمپانیایه‌كی به‌رز جیهان بگۆڕن.

دوای ئه‌وه‌ی له‌ ساڵی 1969 بۆ یه‌كه‌م جار ستیڤ جۆبس و ستیڤ ڤۆزنیاك له‌ ته‌مه‌نێكی هه‌رزه‌كارانه‌ یه‌كتریان بینی بوون به‌ دوو هاوڕێی ئازیز و ئه‌و گه‌راجه‌ بوو به‌ شوێنی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و دوو هاوڕێیه‌ و به‌ ده‌ستپێكێكی بچووك و ئاواتی گه‌وره‌ توانیان دوای ساڵانێك به‌ ناوبانگترین كۆمپانیای جیهان دروست بكه‌ن .

هه‌رچه‌نده‌ به‌ دیاریكراوی نرخی ئه‌م گه‌راجه‌ له‌ ئێستادا نه‌خه‌ملێنراوه‌ به‌ڵام به‌ نزیكه‌یی به‌ پاره‌ی فرۆشتنی ئه‌م گه‌راجه‌ ده‌توانیت 15 ملیۆن ئایپاد بكڕیت، ڕێژه‌ی قازانجی فرۆشتنی ئه‌م گه‌راجه‌ زیاتره‌ له‌ پاره‌ی كاشی وڵاته‌ یه‌كگرتوه‌كان و ئه‌م گه‌راجه‌ش ناوی چووه‌ ناو مێژوو و بوو به‌ باشترین گه‌راج، له‌ ئێستاشدا بووه‌ به‌ شوێنێكی گه‌شتیاری و مێژووی و خه‌ڵكێكی زۆر سه‌ردانی ده‌كه‌ن بۆ بینینی.

ستیڤ جۆبس له‌گه‌ڵ هاوڕێكه‌ی ستیڤ ڤۆزنیاك له‌ ڕۆژانی ئاسایی و پیلاندانان بۆ درووستكرنی ئه‌پڵ .



jobs-wozniak


شوێنی له‌ دایكبوونی كۆمپانیای ئه‌پڵ



apple8n-3-web

وێنه‌یه‌كی یادگاری ستیڤ جۆبس له‌گه‌ڵ گه‌راجی شوێنی مناڵی .



steve jobs






وشه‌/ تێك ئای، ته‌له‌گراف/ عه‌لی سدیق

PM:07:44:07/10/2016

ئه‌م بابه‌ته 2665 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...