ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكى سووریا له ماوه‌ى 10 مانگى ده‌سه‌ڵاتى خۆى پۆستى به دوو براى داوه و له‌و ماوه كورته برایه‌كى تر‌ى به تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵى سزا دراوه. ئه‌گه‌ر سه‌رۆكى پێشووى سووریا برایه‌كى هه‌بوو ده‌سه‌ڵاتى فراوانى هه‌بوو، ناوى ماهیر ئه‌سه‌د بوو، سه‌رۆكى نوێى سووریایش برایه‌كى هه‌یه به ناوى ماهیر شه‌رع ئه‌ویش ده‌سه‌ڵاتێكى باڵاى هه‌یه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 31ى تشرینى یه‌كه‌م، ئاژانسى
رۆیته‌رز بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكى سووریا سێ بڕاى هه‌یه، حازم و ماهیر و جه‌مال. حازم سه‌رپه‌رشتى وه‌به‌رهێنان و بازرگانى گشتى و تایبه‌ت ده‌كات. ماهیر شه‌رع ئه‌میندارى گشتى نووسینگه‌ى سه‌رۆكى سووریایه هه‌موو پێوه‌ندییه‌كان له رێگه‌ى ئه‌و رێك ده‌خرێن.
كه‌چى برایه‌كى تریش هه‌یه به‌ناوى جه‌مال شه‌رع، ئه‌وه‌یان هه‌ر زوو له‌سه‌ره‌تاى ده‌سه‌ڵاتى نوێى سووریا نووسینگه‌یه‌كى به ناوى بازرگانى له دیمه‌شق داناوه، ده‌سه‌ڵاتى براكه‌ى به خراپ به‌كارهێناوه، كه‌چى رۆیته‌رز ده‌ڵێ، "نووسینگه‌ى جه‌مال به بڕیارى شه‌رع داخراوه" وه‌ك سزایه‌ك بۆ خراپ به‌كارهێنانى ده‌سه‌ڵاتى سه‌رۆكى سووریا.
له كۆتایى ساڵى رابردوو به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكى سووریا ده‌سه‌ڵاتى جێهێشت، له ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان شێوه‌ى خێزانى هه‌بوو، ماهیرى براى و ره‌فعه‌تى مامى له قۆناغى جیاواز ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بوو. ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى باوكى پێشتر سه‌رۆك كۆمار بوو.