موقته‌دا سه‌در رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در دووپاتى ده‌كاته‌وه، لایه‌نه‌كانى تر له بایكۆتى ره‌وتى سه‌در ده‌ترسن و میلیشیاى سه‌رایا سه‌لام كه سه‌ربه ره‌وتى سه‌دره، چه‌ندان كه‌سى تر ده‌رده‌كات.
ئه‌مڕۆ شه‌موو یه‌كى تشرینى دووه‌م، نووسینگه‌ى سه‌در چه‌ندان سه‌رنجى
موقته‌دا سه‌درى بڵاو كردووه‌ته‌وه، له‌وانه شارى سه‌در له به‌غدا، به قه‌ڵاى عێراق وه‌سف ده‌كات كه به ته‌واوى بایكۆتى هه‌ڵبژاردنیان كردووه، سوپاسى هه‌ندێك له هۆزه‌كانى به‌سره‌یش ده‌كات كه بایكۆتى هه‌ڵبژاردنیان كردووه.
سه‌در داوا له‌لایه‌نگرانى ده‌كات توندوتیژى نه‌كه‌ن و هه‌قیان به‌سه‌ر ململانێى نێوان كاندید و لایه‌نه‌كان نه‌بێت، هه‌روه‌ها دووپاتیشى ده‌كاته‌وه كه هه‌موو لایه‌نه‌كان له بایكۆتى ره‌وتى سه‌در ده‌ترسن.
هاوكات میلیشیاى سه‌رایا سه‌لام كه سه‌ربه ره‌وتى سه‌دره، له راگه‌یه‌نراوێكدا شه‌ش كه‌س ده‌رده‌كات. سه‌رایا روونى نه‌كردووه‌ته‌وه ئه‌و كه‌سانه به چ تۆمه‌تێك ده‌ركراون، ته‌نیا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه ئه‌وان سه‌رپێچییان كردووه. پێشتر به‌هۆى به‌شداربوون له بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن و خۆكاندیدكردن سه‌رایا سه‌لام ده‌یان كه‌سى تر‌ى له ریزه‌كانى ده‌ركردووه.