كه‌ناڵى سۆمه‌رییه نیوزى عێراق بڵاوى كردووه‌ته‌وه، چاودێرانى سیاسى له عێراق داوا ده‌كه‌ن هاوشێوه‌ى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئێران، وه‌ڵامێكى توندى توركیا بدرێته‌وه، چونكه ئه‌ویش به لێدوانه‌كانى ده‌ست ده‌خاته كاروبارى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 12ى تشرینى دووه‌م، كه‌ناڵى
سۆمه‌رییه نیوزى عێراقى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، لێدوانه‌كه‌ى ئۆنجو كچاڵى گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركیا له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق، ناڕه‌زایى له‌لاى عێراقییه‌كان دروست كردووه، بۆیه داوا ده‌كرێت هاوشێوه‌ى ئێران وه‌ڵامى توركیایش بدرێته‌وه.
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركیا له سه‌ر رووداوى گرژییه‌كه‌ى كه‌ركووك قسه‌ى كردووه و پێی وایه، ئه‌مه بێزاركه‌ره بۆ لایه‌نى توركمانى. كه‌ناڵى سومه‌رییه نیوز ده‌ڵێ، "ئه‌مه لایه‌نگرییه‌كى ئاشكرایه و ده‌ستوه‌ردانه له كاروبارى عێراق، بۆیه ده‌بێت وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق كه وه‌ڵامى گوته‌بێژى ئێرانى دایه‌وه و لێدوانه‌كه‌ى به ده‌ستوه‌ردانێكى قبووڵنه‌كراو وه‌سف كرد، ده‌بێت به هه‌مانشێوه‌یش وه‌ڵامى توركیا بداته‌وه".