جومانه غه‌لاى گوته‌بێژى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ئاشكراى كرد، ده‌نگى كاندیده دوورخاوه‌كان سڕ ده‌كرێن "هه‌ژمار ناكرێن" گوتیشى، "له ده‌نگدانى گشتى و تایبه‌ت 39 سكاڵا تۆمار كراون".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 12ى تشرینى دووه‌م،
جومانه غه‌لاى گوته‌بێژى كۆمسیۆن راى گه‌یاند، ئه‌و كاندیدانه‌ى دوور ده‌خرێنه‌وه و دوور خراونه‌ته‌وه، ده‌نگه‌كانیان سڕ ده‌كرێن و هه‌ژمار ناكرێن. پێشتر كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان پێشبینى كردبوو دواى ته‌واوبوونى پرۆسه‌ى ده‌نگدانیش، دوورخستنه‌وه‌ى كاندیده‌كان به‌رده‌وام بێت.
له‌باره‌ی سكاڵاكانیش گوته‌بێژى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان گوتى، "له ده‌نگدانى تایبه‌ت و گشتیدا 39 سكاڵا تۆمار كراون".
دوێنێ ده‌نگدانى گشتیى هه‌ڵبژاردنى خولى شه‌شه‌مى په‌رله‌مانى عێراق به‌ڕێوه‌چوو. كۆمسیۆن راى گه‌یاند 12 ملیۆن كه‌س به‌شدارییان له هه‌ڵبژاردنه‌كه كردووه و رێژه‌ى ده‌نگدان 55% بووه.