به‌رپرسانى نزیك له محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ئاشكرایان كردووه، 50 كورسى یان زیاتر ده‌هێنن، به‌مه‌یش براوه‌ى یه‌كه‌مى هه‌ڵبژاردن ده‌بن له زۆریى ژماره‌ى كورسییه‌كان .
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 12ى تشرینى دووه‌م، رۆژنامه‌ى
شه‌رق ئه‌وسه‌ت بڵاوى كردووه‌ته‌وه، به‌رپرسانى نزیك له سوودانى ئاشكرایان كردووه، نزیكه‌ى 50 كورسی یان زیاتریان هێناوه. به‌رپرسێكى نزیك له سوودانى ده‌ڵێ، "هاوپه‌یمانى ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدان، سه‌ركه‌وتنێكى زۆر گه‌وره‌ى به ده‌ست هێناوه".
دوو سه‌رچاوه‌ی تریش له‌و هاوپه‌یمانییه ده‌ڵێن، به‌گوێره‌ى ده‌نگه‌كان، نزیكه‌ى 50 كورسى یان زیاتر به‌ده‌ست ده‌هێنین.
به‌گوێره‌ى راگه‌یاندنى فه‌رمى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان، 12 ملیۆن كه‌س به‌شدارییان له هه‌ڵبژاردنى خولى شه‌شه‌م په‌رله‌مانى عێراق كردووه، واته رێژه‌ى به‌شداربوون 55% ده‌بێت.