ئه‌مڕۆ دووشه‌م چوارچێوەی هاوئاهەنگی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگ ساز ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی پاڵێوراوی سه‌ره‌كیی خۆیان بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق ده‌ستنیشان بكه‌ن. عه‌لی دیفاعی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامی، پێشبینیی كردووه كۆبوونه‌وه‌کە ده‌ره‌نجامی زۆر گرنگ و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی لێ بكه‌وێته‌وه.
ئه‌و ئاماژه‌ی داوه له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ زۆر به راشكاوی هه‌نگاوه‌كانی داهاتوو بۆ دامه‌زراندنی حكوومه‌تی نوێ به‌دیار ده‌كه‌ون.
به‌گوێره‌ی فورات نیوز، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی، بیر و را ئاڵوگۆڕ ده‌كرێ و له هه‌مان كاتدا راپۆرتی دوو لیژنه‌ی پێوه‌ندیدار ده‌خرێته روو، كه تایبه‌ت كرابوون به سه‌ردانكردنی لایه‌نه سیاسییه‌كان و قسه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆیان بۆ پۆسته‌كه پاڵاوتبوو.
سه‌ڵاح بوشی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا، پێداگریی كردووه كه چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی قۆناغێكی گرنگی بڕیوه و له قۆناغی دانوستان به‌ره‌و بڕیاردان و دامه‌زراندنی حكوومه‌ت و راگه‌یاندنی ناوی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ هه‌نگاو ده‌نێت.
بوشی روونی كرده‌وه، چوارچێوه‌كه هه‌موو هه‌وڵێكی خۆی خستووه‌ته گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی هیچ درزێك له ناو ماڵی شیعه نه‌یه‌ته كایه‌وه، نه‌بێته به‌ربه‌ست له به‌رده‌م دامه‌زراندنی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق.