عادل باخەوان: ئەردۆغان و جەنەراڵ مەزڵووم ڕێككەوتوون بەزووترین كات یەكتر ببینن

:: AM:10:50:07/12/2025 ‌
د. عادل باخەوان رای گەیاند، ئەردۆغان و جەنەراڵ مەزڵووم ڕێككەوتوون لەسەر ئەوەی بەزووترین كات یەكتر ببینن و هەردووكیان پێیيان وایە، ئەمە هەم لە بەرژەوەندیی كورد و هەم لە بەرژەوەندیی توركدایە.

باخەوان كە لە فەیسبووكی خۆی ئەم باسەی بەچەند خاڵێك خستووەتەڕوو و دەڵێت،  هەرێمی كوردستان ڕۆڵێكی سەرەكی لە دروستكردنی ئەم دۆخە نوێیەدا بینیوە.

هاوكات ئەو زانیارییەشی ئاشكرا كردووە كە پاش یەكتربینینی جەنەراڵ و ئەردۆغان، بینینی جەنەراڵ و سەرۆك ئاپۆش لە بەرنامەدایە. 

لەبارەی ئەم پێوەندییەی رۆژئاوای كوردستان و توركیا، باخەوان ئەوەشی باس كردووە كە ئەحمەد شەرع، هەم سعوودیە و هەم ئەمەریكای هێناوەتە سەر خەت بۆ ئەوەی جەنەراڵ و ئەردۆغان یەكتر نەبینن، چونكە ئەو پێی وایە بە باشووركردنی ڕۆژئاڤا مەترسییە لەسەر سووریا. چەند دیمەشق لە ریاز نزیك ببێتەوە، هێندە ئەنكەرە لە قامیشلو لە یەكتر نزیك دەبنەوە.

لە كۆتاییشدا دەڵێت: بەرژەوەندیی باڵای نەتەوەیی، نە ئایدیۆلۆجیا دەناسێ و نە مێژوو و نە ئاین و نە كولتوور. كاتی بڕیارە مێژووییەكانە بۆ كورد. لە چ بەرەیەكدا بێت؟ ئیسرائیل یان توركیا؟ ئێران یان توركیا؟



وشە - سۆران عەزیز