شاندێكى حزبى ده‌عوه‌ى ئیسلامى عێراق كه نوورى مالیكى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات گه‌یشته هه‌ولێر و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانى و به‌رپرسانى تر كۆببنه‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 20ى شوبات، شاندێكى باڵاى حزبى ده‌عوه‌ى ئیسلامى به سه‌رۆكایه‌تى عه‌باس به‌یاتى گه‌یشته هه‌ولێر و له‌لایه‌ن ئومێد خۆشناو پارێزگارى هه‌ولێر و كه‌مال كه‌ركووكى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى پێشوازیان لێكرا. به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى له میدیاى عێراقى بڵاوكراوه‌ته‌وه، شاندى حزبى ده‌عوه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانى و به‌رپرسانى تر كۆده‌بنه‌وه.
نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا و كاندید بۆ پۆستى سه‌رۆكى حكوومه‌ت ئه‌میندارى گشتى حزبى ده‌عوه‌ى ئیسلامییه، بۆیه پێشبینى ده‌كرێت بابه‌تى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار و پرۆسه‌ى پێكهێنانى حكوومه‌تى نوێى عێراق ئامانجى سه‌ردانى شانده‌كه بێت.