وەزیری جەنگی ئەمەریكا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا دووپاتی كردەوە، ئەمڕۆ بەهێزترین هێرش دەكەنە سەر ئێران، چونك ئەوان لە ماوەی رابردوودا بەشێوەیەكی تاوانكاری كاریان كردووە.
بیت هیگسیس وەزیری جەنگی ئەمەریكا دووپاتی كردەوە، ئێران بە مەبەست خەڵكی سڤیل دەكەنە ئامانج و تەنانەت ئێستە دەست دەبەن بۆ دراوسێكانیان كە ڕۆژانێك هاوپەیمانیان بوون.
هەروەها باسی لەوە كرد، ئەمەریكا یەك ئامانجی هەیە كە بەسەرنج و پلانێكی وردەوە ئەو كارە جێبەجێ دەكات، یەكێك لە ئامانجەكانیش لەناوبردنی مووشەكەكانیانە و رێگە نادەین پرۆگرامی ئەتۆمی ئێران بەهێز بێتەوە.
بەبێ ئەوەی هیچ دوودڵییەكی هەبێ لەو جەنگەی هەیە، وەزیرەكەی ئەمەریكا گوتی، هیچ دوودڵییەكمان نییە لەوەی دەیكەین و ئەمڕۆ زۆرترین هێرشی ئاسمانی دەكرێنە سەر ئێران، 24 سەعاتی رابردوو ئێران كەمترین مووشەكی ئاراستە كردووە.
دووپاتی كردەوە كە ئەوە ساڵی 2003 نییە و نەوەی نوێ نایانەوێ رۆژانی شەڕ دووبارە ببنەوە، بۆیە زۆر بە وردی پلانەكان جێبەجێ دەكەین و بەو كاتەی دیاریمان كردووە.