لە ماوەی 24 سەعاتی ڕابردوودا بەهۆی هێرشە هاوبەشەكانی ئیسرائیل و ئەمەریكا بۆ ئێران، 40 هاووڵاتیی سڤیل كوژراو و بریندار بوون، هەروەها 46 بنكەی سەربازی و ژێرخانی وزەی ئەتۆمیی كراونەتە ئامانج.
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هارنا، لەبارەی هێرشەكانی ئیسرائیل و ئەمەریكا بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران رای گەیاند، لە ماوەی 24 سەعاتدا لەلایەن هێرشە هاوبەشەكانی ئیسرائیل و ئەمەریكا بۆ سەر 19 پارێزگای ڕۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران، بە لانی كەمەوە 202 هێرش ئەنجام دراون كە 46 بنكەی سەربازی، بارەگاكانی سوپای پاسداران، ناوەندەكانی بەسیج، فڕۆكەخانە سەربازییەكان، بنكەكانی پۆلیس، كۆگەكانی نەوت و ژێرخانی وزەی ئەتۆمی ئێران كراونەتە ئامانج.
ئاماژە بەوەش كراوە، هەر لە ماوەی 24 سەعاتی ڕابردوودا بەهۆی هێرشەكانی ئیسرائیل و ئەمەریكا بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران، 17 هاووڵاتیی سڤیل كوژراون كە لەو ژمارەیە چوار كەسیان منداڵن و یەكێكیان ژنە، 19 هاووڵاتیی سڤیلی تریش بریندار بوون، هەروەها زۆرترین هێرشەكان بۆ سەر تاران، ئەسفەهان، قوم، بەندەر عەباس، تەورێز و كرمان ئەنجام دراوە.