شه‌وی ڕابردوو جموجۆڵ و هه‌وڵه‌كان زۆر چڕبوون و به نێوه‌ندگیری وڵاتانی ناوچه‌كه، ئه‌مه‌ریكا و ئێران گه‌یشتوونه به ڕێككه‌وتن و ماوه‌ته‌وه واژووی ڕێككه‌وتنه‌كه بكه‌ن، پێگه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكیش خاڵه‌كانی نێو ڕێككه‌وتنه‌كه ده‌خاته ڕوو.
به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی به پێگه‌ی "
ئه‌كسیۆس"ی ڕاگه‌یاندووه، ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی ئه‌مه‌ریكا و ئێران نزیكن له‌وه‌ی واژووی بكه‌ن، خۆی له وه‌ستاندنی جه‌نگ بۆ ماوه‌ی 60 ڕۆژ ده‌بینێته‌وه و له‌و ماوه‌یه گه‌رووی هورمز بێ هیچ باج وه‌رگرتنێك ده‌كرێته‌وه و ڕێ به ئێرانیش ده‌درێ نه‌وتی خامی خۆی هه‌نارده بكات و بیفرۆشێت، هاوكات گفتوگۆیش له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی ناوكی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كرێت.
به گوێره‌ی ئه‌و ڕێككه‌وتنه دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی جه‌نگ دوور ده‌خرێته‌وه و گوشاره‌كانی سه‌ر گه‌یشتنی نه‌وت و غاز بۆ وڵاتانی دنیایش كه‌م ده‌بێته‌وه و نه‌وتی زۆر له كه‌نداوه‌وه ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه ده‌كرێت.
ماڵپه‌ڕه ئه‌مه‌ریكییه‌كه نووسیویه‌تی، ئه‌وه‌ی تا ئێسته ڕوون نییه، ئه‌وه‌یه كه ئه‌و ڕێككه‌وتنه هه‌میشه‌یی و كۆتایی ده‌بێت و داواكانی سه‌رۆك تره‌مپ له‌باره‌ی به‌رنامه‌ی ناوكی ئێران كه پێشتر بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرد، به‌مشێوه‌یه‌ی كه باسی لێوه ده‌كرد له ڕێككه‌وتنه‌كه جێگه‌ی بۆ ده‌كرێته‌وه؟
هه‌ریه‌ك له تره‌مپ و وڵاتانی نێوه‌ندگیر دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه له‌سه‌ر خاڵه‌كانی ئه‌و ڕێككه‌وتنه هه‌ردوولا ڕازی بوون و ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن و ڕێوشوێنه‌كانی به فه‌رمی ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.
خاڵه‌كانی نێو ڕێككه‌وتنه‌كه چین؟
یه‌كه‌م: هه‌ردوولا یاداشتێكی لێكگه‌یشتن بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ئاگربه‌ست بۆ ماوه‌ی 60 ڕۆژی تر له ڕۆژی واژووكردنی گرێبه‌سته‌كه ڕاده‌گه‌یه‌نن.
دووه‌م: له‌و ماوه‌یه‌دا گه‌رووی هورمز بێ هیچ باج وه‌رگرتنێك ده‌كرێته‌وه و ئێران ڕازی ده‌بێت به هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مینه چێنراوه‌كان كه له گه‌رووی هورمز چاندوویه‌تی.
سێیه‌م: له به‌رانبه‌ر ئه‌مانه ئه‌مه‌ریكا گه‌مارۆدانی سه‌ر به‌نده‌ره‌كانی ئێران هه‌ڵده‌گرێ و به‌شێك له سزاكانی سه‌ر ئێرانیش هه‌ڵده‌گرێت، به تایبه‌ت فرۆشتنی نه‌وتی خامی ئێران ئازاد ده‌كرێت.
چواره‌م: ئێران پابه‌ند ده‌بێ كه هیچ هه‌وڵێك بۆ بوون به خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی نادات.
پێنجه‌م: دوای ته‌واوبوونی 60 ڕۆژی یه‌كه‌م، له ماوه‌ی 60 ڕۆژی دواتردا گفتوگۆ له‌باره‌ی هه‌ڵپه‌ساردنی به‌رنامه‌ی ناوكی ئێران و ده‌رهێنانی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئاست به‌رز له ئێران ده‌كرێت.
پێنجه‌م: دوای ئه‌وه ئه‌مه‌ریكا گفتوگۆ له‌باره‌ی هه‌ڵگرتنی ته‌واوی سزاكان و ئازادكردنی پاره بلۆككراوه‌كانی ئێران ده‌كات.
شه‌شه‌م: هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه له ماوه‌ی 60 ڕۆژه‌كه ده‌مێننه‌وه تا ده‌گه‌ن به ڕێككه‌وتنی كۆتایی.
حه‌وته‌م: له یاداشتی لێكگه‌یشتنه‌كه به ڕوونی دووپات له‌سه‌ر كۆتاییهاتنی جه‌نگ له نێوان ئیسرائیل و حزبوڵا له لبنان ده‌كرێته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان و قسه‌ی دوو سه‌رچاوه‌ی ئاگه‌دار ئێران له ڕێی وڵاتانی نێوه‌ندگیره‌وه به‌ڵێنی زاره‌كی له‌باره‌ی سازشكردن له‌باره‌ی هه‌ڵپه‌ساردنی به‌رنامه‌ی ناوكی و ناردنه ده‌ره‌وه‌ی یۆرانیۆمی پیتێنراو له وڵاته‌كه‌ی داوه.